48وتار

نەوشیروان مستەفا لەتەرازوی ویژدانی مێژودا

8/22/2024 10:29:00 AM
هێدی رەزا

ئەو زاتەهێندەی بەسە لەچوار  وێستگەی مێژویی کوردستانی لەشکست هەستاندۆتەوە

وێستگەی یەکەم
سەرەتای دروستبونی کارتێلی سیاسی و مۆنۆپۆڵی دەسەڵات، باڵی مەکتەبی سیاسیان دژی مەلاییەکان بەڕێوەبرد

وێستگەی دوەم
دوای هەرەس و ئاشبەتاڵی شۆڕشی چەکداری و بەزینی سەرکردە شکستخواردوەکانی، وازی لەخۆشگوزەرانی ئەوروپا هێناو شۆڕشی نویان بەرپاکردو رۆحیان کردەوە بەبەری خەڵک و ورەیان دایەوە بەجەماورو ترسیان لەدڵی رژێم چاند

وێستگەی سێیەم
دوای پرۆسەکانی ئەنفال و تێکشکانی جەنگیی شۆڕش و کشانەوەی پێشمەرگە بۆ دەرەوەی سنوری عێراق  و بەزین و کۆچکردنی زۆرینەی لێرسراوەکانی پێشمەرگە بۆهەندەران، شانی دایەوەبەر هەستانەوەی پێشمەرگەو رێکخستنەوەو جۆشدانیان تا سەرەنجام راپەڕین و ئازادی باشوری کوردستانی لێکەوتەوە

وێستگەی چوارەم
دوای داڕزانی ئیدارەی سەربەخۆی کوردستان و تەشەنەسەندنی گەندەڵی و فراوانبونی نادادی کۆمەڵایەتی جارێکی تر بوەوە فریادرەس و یەکەمین مۆدێلی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و پەرلەمانی دامەزراندو کایەی سیاسی و حوکمڕانی راچڵەکاند و دەسەڵاتدارانی هێنایەوەهۆش کە بزانن کاری ئەوان خزمەتکردنی خەڵکە نەک روتاندنەوەیان

بۆیە ئەو ورتە ورت و بۆڵەبۆڵەی هەندێ کەسی راسپێدرواو تاقمی شکستخوارد هیچ سەدایەکی نابێ بەرامبەر ئەو مێژوە دورودرێژ و پڕسەروەریە مێژوییانەی زیاتر لەنیو سەدە خەباتی پڕ سەروەریی ئەو زاتە گەورەو دەگمەنە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن