بەپەلە.. لەناو یاریگاى نەورۆز بوو بە شەڕ
09:37 - 22/04/2025
زەمەن - کوردستانى
کەمێک پێش ئێستا، لەکاتى یارى نێوان یانەى نەورۆز و زاخۆ، لەنێوان هاندەرانى هەردوو یانەکە گرژى و پێکدادان دروستبوو.
دواى ئەوەى هاندەرانى هەردوو یانەکە چوونە ناو یارگاکە، یارییەکە راگیرا و بووە پێکدادان، ئێستا هاندەران یاریگاکەیان بەجێهێشتووە و هێشتا یارییەکە دەستیپێنەکردووەتەوە.
یاریگا و یانەى نەورۆز هى لاهور شێخ جەنگى، سەرۆکى بەرەى گەلە، ئەمشەو لە خولى ئەستێرەکانى عێراق میوانداریى یانەى زاخۆى کردووە.