فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ناڵە سوپەر دەرچوو
06:26 - 22/04/2025
زەمەن - کوردستانى
ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسى هەولێر فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ناڵە سوپەر دەرکرد.
بەگوێرەى زانیارییەکان، ناڵە سوپەر تۆمەتبارە بە ئامادەکردن و پێشکەشکردنى بەرنامەیەکى ساختە بۆ توانا سەعید، خاوەنى کۆمپانیاکانى توانا ئێف ئێکس، لە بەرامبەر ئەو بەرنامەیە، ناڵە سوپەر سێ دەفتەر دۆلارى لە توانا سەعید وەرگرتووە.
دوو ساڵ لەمەوبەر، ناڵە سوپەر لە هەولێر دەستگیرکرا و بڕیارى پێنج ساڵ زیندانى بۆدەرچوو، بەڵام ساڵى رابردوو ئازادکرا.