10 سه‌رنج له‌باره‌ی حه‌ڤده خاڵه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ
3/29/2022 2:50:00 PM
بارام سوبحی
یه‌ك: ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه ده‌كه‌وێته
ئه‌ستۆی حكومه‌تی نوێ، له‌كاتێكدا دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، ده‌بێت حكومه‌ت
له ماوه‌ی سی رۆژدا پێكبهێنرێت، كه‌واته هه‌ر له ئێستاوه سی‌و پێنج رۆژێك ته‌رح
بۆ نه‌وه‌ی نوێ. كه‌چی ئه‌مڕۆ چونه‌ته كۆبونه‌وه‌كه‌وه.
دوو: له په‌راوێزی كاغه‌زه‌كه‌دا واژوی سێ كه‌سی
پێوه‌یه (عه‌لا كامل جه‌بار، شه‌علان كه‌ریم، حه‌سه‌ن عه‌زاوی)، هیچ كه‌سێكیان
ناوی فراكسیۆن‌و به‌رواره‌كه‌ی نه‌نوسیوه. ئه‌مه‌ش ده‌كرێت به هه‌ڵوێستێكی كه‌سی
لێكبدرێته‌وه‌و له‌سه‌ر لیسته‌كانیان حیساب نه‌كرێت.
سێیه‌م: پارتی یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی
هاوپه‌یمانێتی ئینقازو له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رۆك كۆماردایه، بۆچی هیچ كه‌سێكی
پارتی واژوی نه‌كردوه؟
چواره‌م: رێككه‌وتنی سیاسی ده‌بێت واژوی كه‌سی یه‌كه‌می
لایه‌نه‌كانی پێوه‌بێت، به‌ڵام له كاغه‌زه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، واژوی موقته‌دا سه‌در،
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، مه‌سعود بارزانی (یاخود فازل میرانی) نابینرێت؟
پێنجه‌م: لایه‌نی به‌رانبه‌ر هیچ واده‌یه‌كی بۆ
جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان دیاری نه‌كردوه.
شه‌شه‌م: گریمان به‌ره‌ی ئینقاز حكومه‌تی پێكهێنا،
دوای یه‌ك ساڵ هیچ كام له‌و داواكارییانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد، هه‌ڵوێستی نه‌وه‌ی نوێ
چی ده‌بێت؟
حه‌وته‌م: نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێن به‌شدارنه‌بوینایه،
ده‌یانگوت لایه‌نگری یه‌كێتین. ئه‌مه‌ش خۆفریودانه، چونكه پاڵپشتیكردنی ئینقازو
ئه‌فه‌رۆزكردنی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه، هه‌نگاونانه به‌ره‌و تاكڕه‌وی‌و ئاینده‌یه‌كی
نادیار،ئه‌وه‌ی تائێستا عێراقی راگرتوه‌و ته‌وافوق‌و هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانه.
هه‌شته‌م: نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێن مه‌یدانی كاری ئۆپۆزسیۆن
پارله‌مانه، ئه‌مه راسته، به‌ڵام پشتیوانیكردنی به‌ره‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و حكومه‌ت‌و كۆنترۆڵكردنی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان، له‌كوێ له‌گه‌ڵ
كاری ئۆپۆزسیۆن یه‌كده‌گرێته‌وه؟
نۆیه‌م: به‌ره‌ی ئینقاز كه له‌ئێستادا بانگه‌شه
بۆ حكومه‌تێكی نوێ ده‌كه‌ن، له هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌وه نه‌هاتون. هه‌رچی (پارتی)یه
له‌دوای پرۆسه‌وه پۆستی جێگری سه‌رۆكی پارله‌مان‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زاره‌ته‌كانی
شاره‌وانی‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دارایی‌و ده‌ره‌وه‌ی لابووه، پۆسته‌كانی سوننه‌كان‌و
موقته‌داش دیاره، بارودۆخی ئێستا به‌رهه‌می حكومڕانی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه نزیكه‌ی
بیست ساڵه تاقیده‌كرێنه‌وه، ئیدی چۆن چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مێكی جیاوازیان لێده‌كرێت
له قۆناغی داهاتودا؟
ده‌یه‌م: موقته‌دایه‌ك پێشمه‌رگه به میلیشیا
ناوببات، خۆی خاوه‌نی میلیشیا بێت، تۆ بڵێی رازی بێت به هاوتاكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و
سوپای عێراق؟ كه‌چی له خاڵی (13)دا نه‌وه‌ی نوێ داواده‌كات هیچ حیزبێك باڵی چه‌كداری
نه‌بێت؟.