2763 کوردستان

کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا

09:53 - 18/11/2024

زەمەن - کوردستانی

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

شوان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانم وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوو بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

گوتیشی، بەغداد بیانوو دەگرێت و نەگەڕانەوەی داهاتی ناوخۆ پەیوەندیی بە مووچەوە نییە و پێشتر رێككەوتن كراوە كە تاوەكو ئەمساڵ ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن