1105 کوردستان

کاتى هاتنى شەپۆلێکى بەفر و باران راگەیەندرا

08:44 - 20/11/2024

زەمەن - کوردستانى

 

شارەزایەکى کەشناسى دەڵێت، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا بەتایبەت لە ناوەڕاستی هەفتەكە تا كۆتایی هەفتەكە شەپۆلێكی بەهێز و باران و بەفر بارین سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

 

شاڵاو هیدایەت شارەزاى کەشناسى رایگەیاند، سەرچاوەی سەرەكیی شەپۆلەكە لە هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە دەبێت و تۆپەڵە هەوایەكی شێداری مەداری كەمەرەیش كارتێكەر لەسەر شەپۆلەكە دەبێت و بەهۆی دابەزینی تەوژمە هەوایە كی ساردی جەمسەری باكەور لەئەوروپاوە و تێكەڵبوونی بەشەپۆلەكە پلەكانی گەرما بەڕێژەی 7 تا 10 سیلیزی دادەبەزن.

 

راشیگەیاندووە، لەناوەڕاست و كۆتایی شەپۆلەكەش بەفر دەبارێت و لە بەشێكی زۆری ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت بە تایبەت سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران و گوندەكانی دەوروبەری و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن