455 کوردستان

ئەو کەسانەى لە کەرکوک سەرژمێرییان کردووە دەتوانن بڕۆنەوە یان جارێ بمێننەوە؟

06:24 - 20/11/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەشێک لەو هاووڵاتیانەى خەڵکى کەرکوکن بەڵام لە دەرەوەى شارى کەرکوک دەژین و بۆ سەرژمێرى گەڕاونەتەوە کەرکوک پرسیارى ئەوەیان بۆ دروستبووە، ئەگەر سەرژمێرییان کرد دەتوانن کەرکوک جێبهێڵن یان دەبێت بمێننەوە، ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک دەڵێت، دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەى لێوەى هاتوون بەڵام شەوى پێنجشەممە دواى کاتژمێر 12ى شەو.

 

د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندمی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەدواداچونى بۆ ئەو بابەتە کردووە و  دەڵێت، هەر ماڵێک تیمەکان سەردانیان کردووە دەتوانن بڕۆنەوە لە 24ی ئەم مانگەوە جارێکی دیکە تیمەکان سەردانیان دەکەنەوە بەڵام ئەم جارە تەنها یەک کەس و تەسکەرەکان بوونیان هەبێت بەسە.

دەشڵێت، سەبارەت بە بازگەکانیش سبەی لەدوای کاتژمێر 12ی شەوەوە بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوە دەبێت، واتە خاوەن ماڵەکان دەبێت کەمێک تەحەمولی میوانەکانیان هەبێت و نەهێڵن ئەمشەویش بڕۆنەوە تا قەدەغەى هاتووچۆ کۆتاییدێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن