219وتار

یاسا و نیشتمانسازی لەبەندیخانەی دیوەخانە عەشایەریەکان

7/2/2022 11:23:00 AM
فارس حسين

 

لە ساڵانی شەستەکانەوە تا سەرەتایی ڕوخاندنی حزبی بەعس، تا ڕادەیەکی زۆر جیھانی کەپیتالیستی و بوونە فیرعەون و بارۆنبوون لەم نیشتیمانی ئێمەدا خاڵی بوو، بۆیە ھەرچەندە ئێمە فەنتامیتالیزم وعەقڵی بەڕێوەبردنمان نەبوو، لەناو میراتێکی جەنگ و ئاشوبدا ھاتبووین، شەڕی ناوخۆ و دەیان ئاشوب لە کوردستان ھەبوو، وەلێ بەھایەک لەناو کۆمەڵگەدا مابوویەو کە مرۆڤ لەناویدا بژی و بە نیشتیمانی ناو ببات، لە دوای ڕوخاندنی بەعس و ڕزگاربوونی ئێراق لە دیکتاتۆر، دەکرا ئێمە ئەو ئاشوب و میراتگری بەعسە لەناو خۆماندا بکوژین، دەست بە پرۆسەی دەوڵتداری و نیشتیمانسازی و شاریبوون بکەین، وەلێ نەک ئەم میراتە نەکوژرا، لەگەڵ پرۆسەی بەعسیزم و ئاشوب، ئاغاکان و ئاشوبسازەکان دەستڕۆیشتوی هەژماربۆکراوبون،  ئێستای کۆمەڵگەی ئێمە تێکدان و شێواندنی فەرهەنگ و کلتور وتەونی کۆمەڵگەیە کە هۆکارێکی سەرەکی زەقکردنەوەی دیوەخانەکانە بۆ سوڵحی عەشایەری لەسەروی یاساو دادگاکانەوەو نەهێشتەنەوەی بەها بۆ دەوڵەتداری ونیشتمانسازی و  دادگاو سزای تاوانبار.

 هەر ئەو دیوەخانانە کەبەشێکیان پارەو بودجەیان بۆ بڕاوەتەوە هۆکاری چەکدارکردنی تاکەکانی کۆمەڵگەن، زۆرجار تاوانبارانیان داڵدەداوە و ئەمەش کارئاسانی بوە بۆ کەسێک ویستی تاوانێکی هەبوبێت، ئەم فیوداڵیزم و کاپیتاڵیزمە سیستەمە ئێستا  بوە بە میراتێکی گەورەی پارەپەیداکردن و بوونە بە دڕندەیرکی سەرمایەداری ھاتە نێو کەلەسەری دەسەڵاتدارەکانمان، لەوێوە دوو جیھان لەناو ئێمە دروست بوو، یەکەمیان، جیھانی ئاسمان و بیناسازی زەبەلح و  دەستگرتن، بەسەر سەروەت و سامانی نیشتیمان و بوون بە دڕندەیەکی ڕامنەکراو کە دەیەوێت ھەموو شتێک ھی خۆی بێت، لەگەڵ چینێکی ھەژار و دەربەدەر، ک تا بێت دڕندەکان دەیانەوێت ھەژارتر و دەربەدەرتریان بکەن، لەم  نێوەندە لەگەڵ جیھانی عەقڵیەتی بەعس، جیھانی دڕندەی سەرمایەداری بووە بەشی دەسەڵاتدارانی ئێمە، ئەوەی جێگەی سەرنجە، سالانێکی زۆر ئەمانە بوونە سەرمایەدار لەناو شاخ ھەزاران پێشمەرگەیان بە کوشت دا، لە پێناو فکری دژە ئیمپریالیزم و داگیرکاری و سەرمایەداری، کەچی خۆیان بوونە ھەمان دەعبا. لێرەدا دەبوایە ئێستا کۆمەڵگەی ئێمە لەم ھاوکێشەیە بە ئاگا با، ھەر نەبێت ئۆپۆزسیۆن ھۆشیاری بە خۆی ھەبایە چی ڕوودەدات، جیھانی خۆی لەگەڵ ئەم سەرمایەدارە دڕندانە جیاواز بکرایەتەوە، وەلێ ئەویش ھەر لەناو ئەم جیھانە خول دەخوات تا خۆشی ببێتە بەشێک و پارچە کێکێکی دەست بکەوێت. بەم شێوازە ئەم نیشتمانە ھەمووی لە ڕووی سیاسییەوە بە نەعلەت کراوە، لەکۆتاییدا داوازم لەپەرلەمانی کوردستان یاسایەک دابنێت و بۆ ئەوەی هەژمونی دیوەخانەکان لەسەر یاساو دادگاکان  نەهێڵێت بۆ ئەوەی چیتر کۆمەڵگە بەرەو پاشەکشە نەڕوات و ڕوێکی شارستانیانە و سەرەوەر بونی یاسا ڕەنگدانەوەی هەبێت بەسەر هەرێمی کوردستان، تاوانبار هەست بەئاسودەیی نەکات بەپشت بەستن بەدیوەخانە عەشایریەکان و، چەکی دەستیان دەربهێندرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن