بەپەلە... پەرلەمانی هۆڵەندا بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا دووبڕیاری دەکرد
03:35 - 14/12/2024
زەمەن:
لە دوو پڕۆژە بڕیاردا، پەرلەمانی هۆڵەندا دەنگی لەسەر پشتیوانی بۆ رۆژئاوای کوردستان و پێکهاتەکانی سووریا و چەسپاندنی سیستمێکی دێموکراسی لە سووریا دا.
ئەمڕۆ شەممە، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، پەرلەمانی هۆڵەندا داوا دەکات حکومەتی هۆڵەندا و یەکێتیی ئەورووپا وابکەن مافەکانی کورد لە قۆناخی راگوزەردا لە سووریا دەستەبەر بکرێن و، "کورد، ئێزدی و کریستیان لە مەترسیی تووندڕۆیی و جیهادیزم و تیرۆریزم بپارێزرێن.
لە بڕیارەکەی پەرلەمانی هۆڵەندا، لە کۆی ١٤٩ پەرلەمانتار ١٤٦ی هۆڵەندا دەنگیان لە بەرژەوەندیی رۆژئاوای کوردستان دا. لە بڕیارەکەدا داوا لە حکومەتی هۆڵەندا کراوە لەسەر ئاستی پەیوەندیی نێوان دوو دەوڵەت دا، داوا لە تورکیا بکات "دەستبەجێ هێرشی سەر کوردانی سووریا بوەستێندرێن،
مافەکانی کورد لە سووریای داهاتوودا دەستبەر بکرێن. پڕۆژە بڕیارەکە لەلایەن پەرلەمانتاران کاتی پیری، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتیی ئەورووپا و پەرلەمانتاری ئێستای پارتی (کرێکاران و سەوزەکانی هۆڵەندا) و یان پاتەرنۆتە، پەرلەمانتاری پارتی لیبراڵی ٦٦ـەوە پێشکێش کرابوو.