وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
11:36 - 17/12/2024
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: مووچەی مانگی تشرینی یەکەم خراوەتە سەر هەژماری بانکی سوودمەندانی هەژماری من.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی و ئابووریحکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، مووچەی مانگی تشرینی یەکەم خراوەتە سەر هەژماری بانکی سوودمەندانی هەژماری من و لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا زیاد لە 191,000 کەس بە دیجیتاڵی مووچەی خۆی وەردەگرێت.