کەشناسی: سبەینێ نمە باران دەستپێدەکات
01:52 - 21/12/2024
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی ئاشکرایکرد، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و کەشە ساردەکەش کەمێک کەمتر دەبێتەوە و لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارینی نمە باران هەیە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
هەروەها لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممەوە ئاماژەی بەوەداوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و کەشە ساردەکەش کەمێک کەمتر دەبێتەوە و لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارینی نمە باران هەیە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوای هەرێم.
هاوکات، دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات سبەینێ لە ناوچەکانی شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان نمە باران بەردەوامبێت و لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقیش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک هەور لە هەندێک کاتی رۆژدا و کەشە ساردەکەش کەمێک دەگۆڕێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى