ئه‌نفال پرۆسه نیه تاوانه
4/14/2019 9:39:00 AM
سه‌ردار عه‌بدوڵا
ئه‌نفال پرۆسه نیه.. ئه‌نفال شاڵاو نیه.. ئه‌نفال، ته‌نها و ته‌نها تاوانه.. تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره، كه مه‌به‌ستی قڕكردنی ته‌واوی كورد بوو.. به‌كارهێنانی هه‌ر یه‌كێك له‌و وشانه ده‌لالاتی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، كه له‌دواییدا سیفه‌ت و خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌نفال دیاری ده‌كات..
به‌كارهێنانی (پرۆسه) یان (شاڵاو) جۆرێك له ئاساییكردنه‌وه و ته‌نانه‌ت بێتاوانكردنی تاوانباره‌كه‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه.. بۆیه ناكرێ له (تاوان) كه‌متر به‌كار بێنین..
لێره‌وه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كوردێك، كه به‌هه‌ر زمانێك باسی ئه‌نفالی كرد، نه‌ڵێ (پرۆسه، یان شاڵاوی ئه‌نفال).. تاوانه‌كانی ئه‌نفال راستتره... هه‌ڵبه‌ته ده‌بێ له‌پێش هه‌مووانیشه‌وه ده‌زگا ڕه‌سمییه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و نوسه‌ران ئه‌مه بكه‌ن..
هه‌ر له‌م چركه‌یه‌شه‌وه با به‌م هاشتاگه ده‌ستپبكه‌ین #ئه‌نفال_پرۆسه_نیه_تاوانه هه‌ر لێره‌وه داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان ده‌كه‌م، به ڕه‌سمی كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه هه‌مو ئه‌و ده‌ستواژانه‌ی باس له‌م زنجیره تاوانه گه‌ورانه ده‌كات، یه‌ك بخه‌ن.