400 کوردستان

دوو رۆژنامەنوسی كورد لە کۆبانێ شەهید بون

10:01 - 20/12/2024

زه‌مه‌ن – كوردستانی

 دوو رۆژنامەنوسی کورد بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە، لە رۆژئاوای کوردستان شەهید بون.

 

 ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی 12ی 2024، ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا، دوو رۆژنامەنوسیان بە ناوی (جیهان بیلگین) و (نازم داشتان) رۆژی 19ـی ئەم مانگە لە سەر رێگەی نێوان بەنداوی تشرین و شارۆچکەی سڕینێ لە باشوری کۆبانی شەهید بون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەردوو رۆژنامەنوسەکەیان، بۆ روماڵی هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی، لەسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاغێ چوبونە ئەو هەرێمە، بەڵام لەلایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بە ئامانج گیراون.

تورکیا، بەبەردەوامی هاوڵاتیانی مەدەنی و رۆژنامەنوسان بە ئامانج دەگرێت، لە رۆژی 23ـی مانگی رابردو، بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان، لە مانگی هەشتی ئەمساڵ دوو ژنە رۆژنامەنوس لە سنوری پارێزگای سلێمانی شەهید بون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن