74 کوردستان

لەدوانیوەڕۆوە شەپۆلە بارانەکە دەگات

09:50 - 20/12/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

 کەشناسێک ئاشکرایدەکات کە ئەمڕۆ هەینی لەدوانیوەڕۆوە شەپۆلە بارانەکە دەگات.

 سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بە «زەمەن»ی راگەیاند «لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینیەوە شەپۆلەکە دەگات و لە ئێوارەوە ناوبەناو بارانبارینی زستانە دەستپێدەکات و تاوەکو بەرەبەیانی شەممە».
ئەو کەشناسە رونیشیکردەوە کە« لە زنجیرە چیاکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرمی دادەبەزن».

پێشبینیشی کرد؛ بڕی بارانەکەی لە زۆرشوێن باش بێت بەهۆی باشتربوونی شەپۆلەکە بەتایبەت پارێزگای سلێمانی و بەشێکی زۆری گەرمیان ئەگەرهەیە لە نێوان ( 5 تاوەکو 12 ملم ) باران ببارێت.
هێمای بۆ ئەوەشکرد کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت».
.
باسی لەوەشکرد « لە کۆتا هەفتەی ئەم مانگەش شەپۆلێکی تر هەبێت و بۆ سەرەتای مانگی یەکیش شەپۆلەکانی بارانبارین بۆ ناوچەکەمان دەرکەوتوون».

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن