ڕێیانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان
5/30/2024 9:00:00 PM
بەناز عومەر
گومان نیە لەکەوتنی هەرچ پارچەئاڵتونێک لەناو قوڕو لیتەدا مانای فەنابونی بەهای ئاڵتونەکە بێت.
بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێک یان تاکە مینبەری حەقبێژی و کوردایەتی شەوق و زەوق و ڕەونەق و نرخ و بەهای خۆی هەر ماوە .
بزوتنەوەی گۆڕان سەرباری هەموو ئەو پلان و پلار و دەسیسیسانەی بە پاڵپشتی دوژمنانی کورد لێی کراوەو بەردەوامە ، دڵخۆشانەو سەربەرزانە پەرێز پاک و جوان مەردانە و ئازایانە بەپێوە ماوەتەوە …
ئێستە بزوتنەوەی گۆڕان سەرقاڵی ئەنجامدان و ڕاپەڕندنی پڕۆسێسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی خۆیەتی ،
جیاکردنەوەی پارتێک مۆدێرن لەتاقم و لە
گرنگی هەڵبژاردن لەسەرکەوتنی پڕۆسەکەدا ئەوەیە شەفافیەت و ئەرک و ماف و شایستەیی کەسەکان بکرێتە پێوەر بۆ هەموو کاندیدەکان لەهەموو بوارەکاندا .
دوانەی ئاشتبونەوە
هەر هێزو ڕەوتێکی سیاسی بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان کێشەی ناوخۆیی هەیە ، بەتایبەتتر لەدوای کۆچی ڕەوانشاد . چونکێ ئەم زاتە ڕکابەری نەبو لەخوێندنەوەکانی سیاسەت و لەڕێکخستنەوەی ڕایەکان و ڕایەڵەکانی ماڵی کوردیدا .
بەوپێوانەیە گرنگی و ڕادەی پێویستی ڕوحی بزوتنەوەکە لەوەدا بەرجەستە دەبێت …
یەکەم
هەڵبژاردنەکانی ناوخۆی خۆی ڕاست و ڕەوان و شەفاف بێت و دوربێت لە دەستکاری و گروپ گروپێنەو ، ئەوانەی کاندیدن بۆ پۆستەکان بەگوێرەی ماندوبون دڵسۆزبونیان پشتگیری بکرێن ، ئەمە یەکەم هەستانەوەی بزوتنەوەکەیە.
دووهەم
ئەگەر توانرا خاڵی یەکەم بەسەرکەوتویی و بێ کێشە لێکەوتنەوە ئەنجام بدرێت ئەوا بەدڵنیایی ئیعتیباری مێژویی قورسی بزوتنەوەکە و دڵنایی و ئومێد بۆ جەماوەرەکەی دەگەڕێتەوە .
هەرهێزێک چەندێ کەمیشبن وەک زەڕەیەک ئاڵتون لەناو کێشەو لیتاوی ڕۆژهەڵاتیشدا بێت لەبەهای کەم ناکاتەوە .
هەموشمان باش دەزانین گۆزەکەی ڕەوانشاد پڕی بوو
لە ( زێڕە وشە ) .