هاوڕێی کۆمەڵەو هەڤاڵی ئەوسای یەکێتی و گۆڕانخوازی ئێستە !
6/18/2024 2:56:00 PM
بەناز عومەر
بزوتنەوەی گۆڕان وەک شێرێکی لەچەندلاوە بریندار.
بریندارو لێدراو لەچوارلاوە ، تەنانەت پێنجەمیشی هاتەسەر بەڕەزامەندی خوداو قەدەر کاک نەوشیروان مصطفای کۆڵەکەکەی بزوتنەوەکەشی دەرهێنا ، داروپەردوی خێمەیەک بەسەر ئەو ڕۆح و نەوەجەوان و نەوەی نوێی نەتەوەیەکداڕوخا کەبۆ یەکەمجاربوو ئەیانویست مێژوی نەتەوەکەیان بنوسنەوە ، ئەو نەوە نوێ خێرلەخۆنەدیوەی لەسەردەستی کورتبینان و نابینا سیاسیەکانی سەدەیەک سەرتاپای درێژکراوەی کلک گرێدان و چەمینەوە بوو .
بزوتنەوەی گۆڕان بەخەبەرهاتنەوەی کوردبو ، ئەمڕۆ لەهەموو کاتێک زیاتر ئەم بزوتنەوەیە پێویستی بە خەڵکەو لەناو خەڵکدایە.
سەران و سەردارانی ئەم بزوتنەوەیە ، کادرو ئەندامانی گۆڕان،
دۆستان و هەوادارانی فکری رەوانشاد نەوشیروان مصطفاو جوانبینی و ئومێدبینیەکانی ئەو دەبێت لە هەموو کاتێک زیاتر فکرو ڕوئیاو عەقڵیەتی شۆڕشگێڕانەیان تاوو جۆش بدەنەوە.
هەرئەندامێکی کاراو ناکارای ئەم قۆناغە پێداچونەوە بکات بەخۆیداو.
هەموو کەسێکی بەشداربوو پێویستە بە ( ئاکاری / ئەخلاقی ) سیاسی پازدە ساڵی رابوردودا بچێتەوە ، پێویستە چەندین پرسیار لە خۆ بکرێت ! ئاخۆ کەیی و چۆن ؟
لەکوێدا هەرکامێک و لەهەربوارێکدا
مایەی شکست و دواخستنی سەرجەمی پڕۆسەی بەڕێوەبردنی گۆڕانکاریەکان بون لەهەربوارو کایەیەکدا ، لەبواری سیاسی و دوربینی ، لەبواری کۆمەڵایەتی ، لەبواری پەیوەندی گۆڕانخوازانە و نەرماییدەبونی نێوانەکانی یەکتری ..
بزوتنەوەی گۆڕان لەبەردەم هەڕاجکردنی یەکجارەکی مەسەلەی ڕەوای نەتەوەکەیدایە . هەڕاجکردنێک کە کۆمپانیاکان و بازاڕی نێودەوڵەتی سەرکردایەتی دەکات.
بزوتنەوەی گۆڕان
لەبەردەم دەیان پرسیاری قوڵ و چارەنوسسازدایە . ئەوگۆڕانکاریانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەن و بەردەوامن . کێشەی برسیکردن و پەت پەتبونی وڵاتان و نەتەوەکان و زۆربونی میلیشیا و لێکترازانی ناوچەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ! دەکرێت دوو لێکدانەوەی قوڵی بۆ بکرێت :
یەکەم
ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان خوێندنەوەی قوڵ و لەبڕیاری درێژخایەنی خۆیدا کە نەبێت بەبەشێک لەپرۆسەی پەڕیوەبردنی کۆمەڵگاکان لە لایەن کۆمپنیا ( مەشبوهەکان ) .
دوەم
هەرتاکێکی ئەم بزوتنەوەیە ( ئەخلاقی سیاسی ) پاڵنەری بێت بۆ بەخۆدا چونەوە و داوای لێبوردن لەدەنگدەرو خەڵک بکات . ئەم بزوتنەوەیە دەچێتەوە سەرسکەی خۆی و وەک پەلکەزێڕینەکەی سەرەتا ئەگەشێتەوە .