54وتار

دەوڵەت و ئەرک و ماف

6/11/2024 4:46:00 PM
بەناز عومەر

پێناسەکردنی دەوڵەت ئاسان نیە بەهۆی ئەو مانا جیاوازانەی کە یاسای دەستوری دەیبەخشێت. سەرەڕای ئەوەش تا ئێستا زیاتر لە دەیان پێناسە بۆ دەوڵەت کراوە هەمویان جەخت لە سەر ئەوە دەکەن و یەکدەگرن کە بنەماو پایەکانی دەوڵەت بریتین لە (دانیشتوان- خاک- حکومەت). 

دەوڵەت: 

بریتیە لە کۆمەڵە خەڵكێک کە لە هەرێمێکی دیاریکراودا نیشتەجێن و لە لایەن حکومەتێکەوە کاروبارەکانیان بەڕێوە دەبرێت. 

مەبەست لە چەمکی دانیشتوان ئەو تاکانەن کە پێکەوە دەژین و سەر بە ڕەنگ و ڕێباز و کەلتورە جیاوازەکانن. شتێکی سروشتیە کە دانیشتوانێک هەبن بە شێوەیەکی هەمیشەی و جێگیر لە هەرێمەکەدا بژین ملکەچی حکومەتێک بن. مەبەست لە دانیشتوانی هەمیشەی، ئەوتاکانە نین کە کۆچ دەکەن و دەچنە سنوری وڵاتانی ترەوە بەڵکو دانیشتوانی هەمیشەی ئەو تاکانەن کە پەیوەستن بە خاکەکەی خۆیانەوە…

ئەرکەکانی دەوڵەت بەرامبەر بە هاووڵاتی:
بۆ ئەوەی دەوڵەت سەرکەوتوو بێت، پێویستە ئەرکە جۆراوجۆرەکانی بەرامبەر بە هاووڵاتیان جێبەجێ بکات بە مەبەستی دەستەبەرکردنی کاریگەریی سیستەمەکەی لەسەر بنەمای ئەرک و مافەکانی دەوڵەت و ئەزموونە هاوچەرخەکان ئەوەیان سەلماندووە دەوڵەت تا زیاتر لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەرامبەر بە هاووڵاتیان سەرکەوتوو بێت، زیاتر بەهرەمەند دەبێت لە ئابوورییەکی پێشکەوتوو و سیستەمێکی سیاسی لەسەر بنەمای دادپەروەری و بەو پێیەش هۆکاری بنەڕەتی بوونی دەوڵەت پاراستنی هاووڵاتیانە و بەخشینیانە لە توندوتیژی و دابینکردنی پێداویستییەکانیان .
کاتێک دەوڵەت بە نوێنەرایەتی حکومەت و دامودەزگا جۆراوجۆرەکانی نەتوانێت دوو ئەرکی سەرەتایی ڕاپەڕێنێت: پاراستنی دەسەڵاتی حوکمڕانی دەوڵەت و سنوورەکانی و پاراستنی هاووڵاتیان، دەبێتە دەوڵەتێکی شکستخواردوو و لە ئەنجامدا متمانەی هاوڵاتیان لەدەست دەدات و شەرعیەتی خۆی بۆ مانەوە و بەردەوامی.

ئەرکەکانی دەوڵەت بەرامبەر بە هاووڵاتی:

لە بواری سیاسیدا دەبێت بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بە دڵنیابوون لەوەی کە هاووڵاتیان مافە سەرەتاییە سیاسییەکانی خۆیان بەکاربهێنن. دڵنیابوون لەوەی کە هاوڵاتیان مافە سیاسییە سەرەتاییەکانیان بەدەست دەهێنن، وەک ((مافی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا، مافی خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن، و مافی دەربڕینی بۆچوونی خۆی. دڵنیابوون لەوەی هاووڵاتیان مافەکانی خۆیان بۆ پێکهێنانی حزبی سیاسی بەکاربهێنن و ڕەخنەی بنیاتنەرانە لەو بەرپرسانە بگرن کە ئەرکە گشتییەکانیان جێبەجێ ناکەن ،ڕێگەدان بە هاوڵاتیان بۆ دژایەتیکردنی کار و بڕیارەکانی حکومەت ئەگەر خزمەت بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان نەکات)). 

ئەرکەکانی دەوڵەت بەرامبەر بە هاوڵاتی:
لە بواری ئابووریدا دەبێت چارەسەرکردنی کێشەی هەژاری و باشترکردنی چۆنێتی ژیانی هاووڵاتیان بە دروستکردنی کەشێکی کارا بۆ گەیشتن بە گەشەی ئابووری و دابین کردنی  داهات.

ئابوری ، دامەزراوە گشتیەکان، و ئاسانکاری گرنگ بۆ هاوڵاتیان، وەک ((ڕێگاوبان، قوتابخانە، نەخۆشخانە، و بینای خزمەتگوزاری. دابینکردنی هەلی کار بۆ هاووڵاتیان لە دامەزراوە حکومییە جیاوازەکاندا،))و ئەمەش لە ڕێگەی ئیستغلالکردنی ئەو سەرچاوە داراییانەی کە دەوڵەت کۆدەکاتەوە بەدەست دێت. ڕاکێشانی وەبەرهێنان کە سوودی بۆ دەوڵەت هەبێت و بەشداربێت لە ڕەخساندنی هەلی کار ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ هاوڵاتیان. باجدان لەسەر دەوڵەمەندەکان و دابەشکردنی داهاتی باج بەسەر خەڵکی هەژار و کەم دەوڵەمەند بۆ چارەسەرکردنی بۆشاییە ئابوورییەکان. 
ئەرکەکانی دەوڵەت بەرامبەر بە هاوڵاتی.

لە بواری ئەمنیدا دەبێی پاراستنی سەروەری یاسا و سەقامگیری کۆمەڵگا لە ڕێگەی پۆلیس و هێزە چەکدارەکان و دادگای کارامە لە ڕێگەی ڕێکخستنی ژیانی خەڵک و لێپرسینەوە لە کەسانی دەرەوەی یاسا. پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیانی نیشتەجێ و دڵنیابوون لەوەی کە مافی خاوەندارێتی و نیشتەجێبوونیان لە ماڵەکاندا هەبێت . دەستەبەرکردنی ژیانی هاووڵاتیان و دانیشتوان بەبێ ترساندن، یان هەڕەشە وزیانگەیاندن، کوشتن...


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن