بۆ ڕۆحی کاک نەوشیروان
5/19/2024 3:05:00 PM
بەناز عومەر
پیاوێکی بە رەوشت
و خۆنەویست ، دەست و دەم ، داوێن پاک و نەتەوەیی و رۆشنبیر و خاوەن توانا،
کەم لەو سەرکردە
مێژویانە هەن کەلە بۆتەی خەبات و تێکۆشان ، لە لوتکەی سەرکەوتندا لەسەختی خەبات و
بەرزو نزمی تێکۆشاندا لەشکست و تنگانەی گەلاندا توانیبێتیان وێنەی کاک نەوشیروان لە
هەموو قۆناغ و تێپەرینێکدا خاوەنی کتێب ونوسین نامیلکەو ووتاری پێویست بە قۆناغەکانی
خۆی بەرهەم هێنرا بێت.
ئەو
هێندەی کەسێکی
موفەکیرو خاوەن دنیا بینییەکی قوڵی پڕ لە ڕەهەندی سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتی بوە ،
هێندەش پێشمەرگەیەکی خاکی و بێ فیز و لەهەموو کایە کۆمەڵایەتی و بەریەککەوتنەکانی
ژیانیدا کەسێکی سادەو هاوڕێ ی ڕاستی و هەژاران بوە .
کاریزما بونی کاک
نەوشیروان لەنا توێژێکی سیاسی نیوسەدەی ڕابوردودا ڕەنگڕێژ بوە، بیروڕاو کتێبەکانی
جەدەلێکی قوڵی لە جەستەی کوردیدا دروستکردوە ، کورد واتەنی ( هەمو ڕێگاکان دەچنەوە
بانە ) ، لەم قۆناغەی پڕتەنگەژەی کورد هەرهێزو لایەنێک بیەوێ هەنگاوێک بەرەو هەستانەوە
یان چاکسازی یاخود وەرچەرخانێکی قوڵی چۆنایەتی لەئەزمەنی کوردیدا بکات هەر هێزێک
گروپێک بێت ! دەبێت بچێتەوە سەرئەو نەخشە ڕێگایەی کە ئەم زاتە لەدوایین دەساڵی تەمەنیدا
لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا وەک ئاماج و ئامانی سیاسی فۆرمەلەیکردن و دایڕشتن .
ئەو
باوەڕی تەواوی لای
یار نەیار دروستکرد ، هەموو ئەودەسەڵات نیمچە حوکمڕانیانەی کە لە قۆناغی ناوچەیی یان
حوکمی پێشمەرگەیی بۆ قۆناغی ڕزگاری نیشتیمانی پاشان دامەزراندنی دەسەڵاتی موئەسەساتی
( یەقینی سیاسی و ستراتیجی سیاسی قۆناغەکەی ) سەلماند و هەموو ڕایەڵە فەلسەفیەکانی
لەناو هزری یارو نەیاردا چەسپاند …..
ئێمە
باسمان لە کەسێک یان
سەرکردەیەک نیە . ئێمە باسمان لە پێداویستیەکانی نەتەوەیەک هەیە کە لەناو گێژاوی
چوارپارچە بوندا وێڵ و سەرگەردانە.