کۆنگرەی نەتەوەیی ک ن ک
5/26/2024 10:03:00 AM
بەناز عومەر
دامەزراندن و ساڵیادی ٢٥ ساڵەی ڕێکخراوی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد سەرەتایەکی ئازایانەو بوێریەکی بێ وێنەو دەلالەتی هۆشیاریەکی قوڵی سیاسی زۆر و زەوەندی چین و توێژی سیاسی گەلی کوردە لەهەرچوار پارچەی کوردستان.
سەرباری هەموو ئاستەنگیەکانی بەردەم گەلی کورد، بەتایبەتی و هەمیشە لە هەبونی ( لوت ژەنین و ویستی هاڕینی کوردو مەسەلەڕەواکەی لەناو بەرداش ) ی دەوڵەتانی سەردەستە .
ئێستە بەرەو ساڵیادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کۆنگرە هەنگاو دەنێین.
بێگومان دەبێت تازەگەری و چۆنایەتی گوتاری سیاسی و چۆنایەتی لە قوڵایی گوتاری ئاسایشی نەتەوەیی کوردیدا تەبەننی بکرێت.
پێداچونەوە بە چۆنایەتی هەموو پەیوەندیە دیبلۆماسیە حیزبی و لۆکاڵیەکانی کورد لەگەڵ یارو نەیارەکانیدا بکرێت.
دەبێت خوێندنەوەیەکی جددی و ورد و زیاتر ژیرانە بۆ گۆڕانکاریەکان بکرێت.
هێندەی ئەوەی جەنگی تیرۆر لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبرەودایەو ململانێی نێوان زلهێزەکان لەناوچەکەماندا لە برەودایە ، کورد دەبێت هێندە زیاتر خاوەن ماڵیی خۆمان لەسەر ماف و خاک و مەسەلەکەمان پێداگرو خاوەن گوتاری ڕەق و ڕون بین.
بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی دیارو وەک واقیعبینێکی سیاسی و خاوەن ( توراسی شۆڕشگێڕانەی ڕەسەن )
وەک هێزێک کەخاوەنی سەرکردەیەکی وەک کاک نەوشیروان مصطفا بێت …
دەتوانێت هەژمونی خۆی و پەیوەندیەکانیکاریزماو کاراکتەرەکانیمێژوی بزوتننەوەی گۆڕان و بەرنامەو کاریئازایەتی و سەروەریەکانی ئەم توێژە شۆڕشگێڕە لەمێژوی ناو گۆڕان و پێش دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانیش …خۆی وەک هێزێکی سیاسی گەورەو خاوەن ماڵ لەم بۆنەیەدا حضوری هەبێت
ئەوانەی باسمانکردون گەورەترین سەرمایەن کەدەکرێت وەبەرهێنانی سیاسی و ستراتیجێکی نوێی لێ هەڵهێنجرێت و لەگوتارێکی نوێی درێژخایەن و کاری درێژ خایەندا بەرجەستە بکرێت .. زێدەڕۆیی نیە ئەگەر کار لەسەر ئەوە بکرێت گوتاری داهاتوی بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی باوەڕپێکراوی خەڵک.
ڕۆح و فکر و دنیابینیەکەی کاک نەوشیروان زیندو بکەنەوە
ئەگەر بەجەستەش نەبێت …