سیاسەت و ڕەوشت
8/22/2024 12:00:00 PM
بەناز عومەر
بزوتنەوەی گۆڕان
تاقانە حیزبێکی سیاسیە کە پێکهاتەی ئەخلاقیاتی
سیاسی و سیاسەتکردنی گۆڕی .
داهێنەری نەریتێک
بو خاوەن شەوق و شکۆ .
ئەوکاتانەی کاک
نەوشیروان زیندو بو
شانازیمان بەخۆمانەوە
دەکرد کە گۆڕان خوازین .
ئەو بەجێی هێشتین
بەڵام فکرو ئەندێشەکانی
زیندون.
ئەو بۆ هەموو
هاوڵاتیەکی سەلماند کە هەمومان چەند گەورەین .
هەمومان ئازاو
ئازادین.
بۆی سەلماندین کە
هەمومان ئەتوانین کاک نەوشیروانێک بین .
ئایدیاو بیروبۆچونەکانی دوور بینی و ووردبیینیەکانی ئەو ،ئیستیفزازکردنی یەکتری لەکەڵچەرو ئاکارو سیاسەت
کردنماندا نەهێشت.
تەنانەت بەرامبەر بەنەیارەکانیشمان مستفز و مەغرور و خۆسەپێن نەبوین .
ئەوکاتانەی کاک
نەوشیروان زیندوبو
دابەشی پاروەکانی
یەکتریمان دەکرد
سەرڕاست و بە هەڵوێست
بوین .
ئەوکاتانە ترسێکی
گەورەی گۆڕانکاریمان خستە ناوچەکەوە نەک تەنها کوردستان.
هەتا ئەمڕۆش ترسێک
مابێت لەناو هێزی دوژمنەکانماندا ئەزمونی بزوتنەوەی گۆڕانە.
تەنها ترسێک لەناو
شۆڕشی چەواشەدا هەبێت
بزوتنەوەی گۆڕان
و گۆڕانخوازانە …
پارێزگاری کردنی
ئەو نەریتانە لە سیاسەت وئەستۆو وەباڵی کارکردنمان زامنی دواڕۆژو نەوە دوا نەوەی گەلەکەمانە…
بەناز عومەر بابان / لندن .