271وتار

دەنگدەری بەڕێز

10/8/2024 11:19:00 AM
شەپۆل عەلی عەسکەری

ئاشکرایە هەڵبژاردنی ئەم ساڵ جیاوازە لە ساڵانی پێشتر،تکایە بایکۆتی مەکە، دەنگی ئێوە دەنگی ڕاستتکردنەوەی هەڵەکانە، گەڕانەوەی شکۆی پەرلەمانە، گروپێک بەرەو دەسەڵات و ئەوەی تر بەرەو ئۆپۆزسیۆن. 

دەنگی تۆ تەنها خۆت و خوای گەورە دەزانێ کە بە کێت داوە، مەترسە و سڵ لە هیچ مەکە و ویژدانی خۆت ئاسوودە بکە.

ئەو کاندیدە کە خودی خۆت دەیناسی و متمانەت پێیەتی هەڵبژێرە.
بەتایبەت دەنگدەرانی بەڕێزی گۆڕان بە هەستێکی پڕ لە شەرم و شانازیەوە ویژدانتان دەبزوێنم، بەڵێ لە ڕابردوودا بەندەش وەک ئێوەی بەڕێز  گلەیی و گازندەی هەبو ،و هەوڵی جدیشمان دا بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان ، کە ئەم هەستە پڕ شەرمەم بەرانبەر خوای گەورە و ئێوەی ئازیز،  بە شانازییەوە بە هەوڵی هاوڕێیان کۆتایی هات ، گۆڕان تاکە حیزبە کە دان بە هەڵەکانی خۆیدا بنێ و داوای لێبوردن بکات.

بۆیە بە شانازیەوە گۆڕانی ئەمڕۆ بەرەو  گۆڕانەکەی ٢٠٠٩ ڕێگای گرتوە، بەندە بڕوای تەواوی هەیە بە کاندیدە بەڕێزەکانی گۆڕان کەسانی لێهاتوو و چاونەترس، کەسانێکن پلەو پۆست نایانگۆڕێ.

هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. و بە هیوای ئەوەی بەرنامەی گۆڕان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و گەڕانەوەی شکۆی پەرلەمان بگەڕێنەوە.

دەنگدەرە بەڕێزەکانی گۆڕان ئێوە لە ساڵانی رابردوودا کاری خۆتان بە سەربەرزییەوە ئەنجامدا لە سزادان حیزبەکەتان.

بەڵام گۆڕان ی ئەمڕۆ بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ناو جەماوەرەکەی خۆی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان داوە . وانەیەکی قورسی وەرگرت و باجێکی قورستری دا لە پێناویدا.

متمانەی ئێوە مانای گەڕانەوەی  شکۆی نیشتمان و سەروەرێکانە. 
تکایە مافی دەنگدان تان لە دەست مەدەن .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن