بۆ تەرفیع چوون، عەلاوەشیان لەسەر دانا
2/11/2025 8:50:00 PM
د. بەرهەم خالید
حکومەت لە دوایین رۆژەکانی کابینەی نۆدا بەردەوامە لە موفاجەئە ناخۆشەکانی بۆ فەرمانبەران، لە دوایین بڕیاریدا ریمۆنتادای بەسەر فەرمانبەراندا کردووە بەمشێوەیە:
ئەمساڵ هیچ دەرماڵەیەکی نوێ نابەسترێت بە سەرەموچەشەوە بەو پێیەی موچەی مانگی یەک کراوەتە پێوەر و سابت کراوە واتە لە ماوەی ئەمساڵدا: بڕوانامەی تازە بێنیت، پۆست وەربگریت، سەرەموچەت بۆ بێت هیچی نابەسترێت. واتە هەمیشەییەکان بونەتە گرێبەست!
هیچ دامەزراندێک ناکرێت نە هەمیشەیی نە گرێبەست نە وانەبێژ. ئەوانەی دەستخۆشیان لە نەفیر عامی خانەنشینکردنی سێ موالیدەکە ئەکرد گوایە شوێن بۆ گەنج و تازە دەرچوو خۆش ئەبێت و حکومەت دایان ئەمەزرێنێت، دوای ئەم بڕیارە سفر و هیچ بەدەستەوە!
بەڵێنەکانی بەهەمیشەییکردن و گرێبەستی نوێ و دامەزراندنی یەکەم و وانەبێژ و گواستنەوە و ئەوانیتریش هیچ.
گوایە بڕیارەکان کاتین و دوای پەسەندکردنی بودجە رائەگیرێن، بەڵام بیرمانە راگرتنی پلەبەرزکردنەوە و دواکەوتنی موچە و زۆر شتی تریش پێش دە ساڵ وتیان کاتییە!
دەسەڵاتی هەرێم شەڕێکی لەگەڵ کەرتی گشتی و فەرمانبەرانی راگەیاندووە و ئەیەوێت بە هەر نرخێک بێت خۆی لە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی رزگاربکات و زۆرترین خانەنشین ببن و کەمترین بێنە جێیان، بۆیە دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ و تاقیکردنەوەی جۆرەها رێگای مەدەنی لەبری گوێگرتن لە خەڵک و باشکردنی دۆخەکە، سورن لە سزادان و چەوساندنەوەی خەڵک.
سەیرکەن یاران چ گۆبەندیکی گێڕا ئەم دەسەڵاتە!

