چوار پەرلەمانتار لە شەش مانگدا هیچ قسەیەکیان نەکردووە
02:03 - 28/03/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئینستتیوتی
پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە شەش مانگی ڕابردوودا چوار ئەندامى لە پەرلەمانی کوردستان هیچ قسەیەکیان نەکردووە.
لە ڕاپۆرتێکدا ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بڵاویکردوەتەوە و تیایدا
هەڵسەنگاندنی بۆ کارەکانی پەرلەمانی کوردستان لە شەش مانگی خولی گرێدانی پاییزەدا
کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی پەی،
لەماوەی ئەو شەش مانگەدا چوار پەرلەمانتار لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا هیچ قسەیەکیان
نەکردووە کە ئەمانەن:
ڕزگار عیسا، فراکسیۆنی
پارتی
فاهیک کەمال سوغومون،
لیستی ئەرمەن
فەرید یەعقوب ئیلیا، لیستی
ڕافیدەین
کازم فاروق، فراکسیۆنی
نەوەی نوێ