966 کوردستان

ئاسایشی دهۆك رێكخەرانی یادی وەدات حسێن دەستگیر دەكات

07:23 - 13/08/2020

 "زەمەن"


ئاسایشی دهۆك ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی ده‌ستگیر كرد، كه‌ ده‌یانویست یادی چوار ساڵه‌ی وه‌داد حسێن بكه‌نه‌وه‌و  بچنه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی.

په‌یامنێری دیجیتاڵ میدیای زه‌مه‌ن، له‌شاری دهۆك ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئاب، لە چوارەمین ساڵیادی تیرۆرکردنیدا، ژماره‌یه‌ك لە رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مه‌ده‌نی ویستیان بچنە سەر گۆڕی رۆژنامه‌نووس وه‌داد حسێن، بەڵام لەلایەن ئاسایشی دهۆكه‌وه‌ رێگرییان لێکرا و ژمارەیەکیان لێدەستگیرکران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جگە لە خانەوادەی وەداد حسێن، ئاسایشی دهۆك رێگەی بە هیچ کەسێکی دیکە نەدا بچێتە سەر گۆڕەکەی وەداد، بە بیانوی جێبەجێکردنی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

په‌یامنێری زه‌مه‌ن، ئاشكرای كرد، كه‌ هه‌ر ئەیهان سەعید، نوێنەری سەنتەری میترۆ و ڕێکخەری یادەکە و کاروان سدیق، پەیامنێری گەلی کوردستان و ئومێد بەڕۆژکی، ڕۆژنامەنووسیان دەستگیر كراون.

ئەمڕۆ ١٣ی ئابی ٢٠٢٠، چوار ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس وەداد حسێن تێدەپەڕێت، کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە ناو بازاڕی دهۆک ڕفێندرا، دواتریش لاشەکەی بە برینداری لەسەر رێگای سێمێڵ – دهۆک دۆزرایەوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن