له‌باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن؛ لێدوانێك له دادگای باڵای سعودیه‌وه
01:17 - 28/03/2025
زه‌مه‌ن –
جیهانی
دادگای باڵای
سعودیه له‌په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیانی كردوه بڵاویكردۆته‌وه، هه‌ر كه‌سێك
به چاو یاخود له رێگه‌ی دوربینه‌وه مانگی بینی، نزیكترین دادگا یاخود لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه ئاگادار بكاته‌وه.
دادگاكه ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردوه، ئه‌گه‌ر ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه مانگ بینرا، ئه‌وا رۆژی یه‌كشه‌ممه
واته 30ی مانگ ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن و ئه‌گه‌ر نه‌بینرا، رۆژی دوشه‌ممه یه‌كه‌م
رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌بێت.
به‌پێی روانگه‌ی
فه‌له‌كناسی رۆژی یه‌كشه‌ممه 30ی ئازار یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه،
به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشت به بینینی
مانگ ده‌به‌سترێت .