123وتار

پارچە پەڕۆکەی کورد و شکستی ئایدۆلۆجیای ئەوان

3/29/2025 1:53:00 PM
فارس نەورۆڵی

پەڕۆ لە شوێنی جیاجیا و جوان و ناشیریندا بەکاردێت،  پەڕۆی پیس و پەڕۆی پاکمان هەیە هەندێکجار پەڕۆ پیسی پێپاک دەکەنەوە، هەندێکجار لەجێگایەکدا پەڕۆ مانای هەیە، لێرەدا جێگای باسکردن نییە بە ئەو کەسانە دەڵێم، کە بە ئیستیفزازەوە بەرامبەر کورد بەکاری دێنن باش وایە لەماڵەوە لە دایک و باوکیان بپرسن پەڕۆ چیە، هەندێکجار پەڕۆ ناوەکەی دەگۆڕێ و دەبێتە سیمبولی شادی، کورد بۆ سەرچۆپی دەیداتە دەس سەرچۆپیکێش و تورک و عەرەب دەیدەنە دەس سەماکەرەکانیان، هەر ئەم پەڕۆ کە تەوزیف دەکرێ بۆ ناو سیاسەت بە ئامانجێکی نا ئەخلاقی بە مەبەستی شکاندن و ئیستفزازکردنی بەرامبەرەکەت، نمونە کاتێک دوژمنانی کورد دەیانەوێ کورد ئیهانە بکەن دێن سوکایەتی بە ئاڵاکەی دەکەن، دەڵێن ئەو پارچە پەڕۆیە چیە، بەڵام لای خۆیان هەر ئەو پارچە پەڕۆیە یە کردویانە بە سیمبول، بەئاڵای نەتەوەکەیان، لەڕاستیدا ئەم قسەیەی ئەوان چەندە لە ڕقی سیاسییەوە سەرچاوە دەگرێ زیاتر بەرەنجامی دۆڕان و شکستی ئەو ئاگایی و ئایدۆلۆجیایە، کە بە درێژایی مێژوو ئەوان ئینکاری کوردبوونیان پێکردووە.

 

ئێستا لەبری ئینکاریکردن ناچارن ئیعتیرافی پێبکەن، بەڵام لە کاردانەوەی ئەو شکستە ئایدۆلۆجییەدا بۆ جەنگی دەرونی دژی ئاگایی کوردی دەڵێن بە ئاڵای کوردستان ئەو پەڕۆ پیسە  چیە؟! ئەم جۆرە قسانە خەڵکی ئاقڵ پێی نیگەران نابن، چونکە ناوبردنی ئاڵای کوردستان بەو زمانە پیسە، دداننانە بە سەرەتای شکستی ئەو ئاگایی و ئایدیۆلۆجییە، کە سەدان ساڵە ئینکاری و دژایەتی کوردی پێ دەکەن، ئەوان ئێستا تێدەگەن ئەو پارچە پەڕۆیە، کە ئاڵای کوردستانە هێندە پاکە کە سەدان ساڵە چەپەڵی ئەقڵی شۆڤێنیەت نەیانتوانیووە ئەو ئاڵا لە ڕۆحی ملیۆنان کورددا دابگرن، وەک دڵدار ووتی :.

 زیندووە و قەت نانەوێ ئاڵاکەمان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن