1665 کوردستان

ناوى سەرجەم سوودمەندانى زەوى بڵاوکرایەوە

07:34 - 02/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمى کوردستان ناوی سەرجەم سوودمەندانی زەوی بڵاوکردەوە.

 

وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم رایگەیاندووە، لە سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو(6118) فەرمانبەر سوودمەند دەبن لە پرۆسەی وەرگرتنى زەوى لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێمى کوردستان لەم لیستەدا.

 

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، دوا بەدواى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و دەرچوونى ڕێنمایی وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، بەمەبەستى دابەشکردنى زەوى نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاریدا بە پێکهێنانى لێژنەى تایبەت بۆ هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى و گەشتو گوزار و فەرمانگەکانی سەربە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێدانى ڕێنمایی بۆ شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕمەکان و چۆنیەتى شیکردنەوەى ڕێنماییەکان، سەرئەنجام لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەم لیستەدا(6118)فەرمانبەر سوودمەند بوون لە وەرگرتنى زەوى، بەپێى سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

 

وەزارەتەکە ئەوەشى راگەیاندووە، لە دواى وەرگرتنى رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى شارەوانى و گەشتو گوزار سەبارەت بەو ناوانەى کە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى، لە ئێستادا سەرجەم ناوى سوودمەندان بڵاودەکەینەوە لە سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمى کوردستان.

تێبینى:

١- گەڕانەوەى ناوى سوودمەندان لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و گەشتو گوزار بەپێى کارتى زانیارى بووە، واتە کارتى زانیارى بۆتە بنەما بۆ دابەشکردنى زەوییەکان بەسەر سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
٢- سەرجەم فۆڕمى سوودمەندان لەدیوانى وەزارەتەوە ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتو گوزار کرا دوایی وردبینی و پێداچوونەوە بە فۆرمەکان و لیستی ناوەکان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کرا رەزامەندی وەرگیراو و لیستی ناوەکان و فۆرمەکان بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست ئاراستەی سەرۆکایەتی شارەوانییەکان دەکرێت لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
بۆ بینینى ناوى سوودمەندان بەپێى پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کلیکى ئەم بەستەرانەى خوارەوە بکە :
هەولێر
https://docs.google.com/.../1Bu2HNGL8Xe.../edit...
سلێمانى
https://docs.google.com/.../1jO8Ydk_eR4OV2JEzF.../edit...

 دهۆک
https://docs.google.com/.../1S.../edit...
هەڵەبجە
https://docs.google.com/.../13PzaF90bLUv.../edit...
گەرمیان
https://docs.google.com/.../1GRyJKgfM7d.../edit...
سۆران
https://docs.google.com/.../1CxpztRFly.../edit...
ڕاپەڕین
https://docs.google.com/.../14Gp-dqNkb.../edit...
زاخۆ
https://docs.google.com/.../1qlhCWneVFQiWhAntBg0d.../edit...

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن