نرخی نوێی کارەبا ٢٤کاتژمێرییەکە خەمڵێنرا... نرخەکەی زۆر گرانە
02:01 - 15/03/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، بژارده‌ی نوێی نرخه‌كانی كاره‌با ٢٤ كاتژمێرییه‌كه‌ی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند: "زۆر زۆر گرانه.. به ته‌واوی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه".
ئەمڕۆ شەممە، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە نرخی نوێی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە دەڵێت: "وتیان پێداچوونه‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌مه هیچ جیاوازیه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ پێشودا نییه، زۆر نازانستی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داهاتی خێزان ڕه‌چاونه‌كراوه".
بژارده‌ی نوێی نرخه‌كانی كاره‌با 24 كاتژمێرییه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
هه‌تا ٦٠٠ كیلۆ وات ١٠٠ دیناره بۆ یه‌ك كیلۆوات..
ده‌توانین بڵێین خه‌ڵك به‌تێكڕا له سه‌روو ٦٠٠ كیلۆوات به‌كاردێنێ، (سێ ئه‌پمێرو نیو)
له ٦٠٠ بۆ ٧٥٠ كیلۆوات هه‌ر كیلۆواتێك به ١٣٣ دیناره.
له ٧٥٠ كیلۆ وات هه‌تا ٩٠٠ كیلۆوات ، ده‌كاته ١٦٦ دینار بۆ هه‌ر كیلۆواتێك!
واته پێنچ ئه‌مپێر نزیكه‌ی (١٠٠ هه‌زار) دیناره!
له ٩٠٠ كیلۆوات بۆ سه‌ره‌وه (پێنج ئه‌مپێر) بۆ سه‌ر نرخه‌كه‌ی دیار نه‌كراوه، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی گرانتره چونكه سیستمه‌كه (تصاعدی) یه هه‌تا سه‌ركه‌وێ زیاتره.