ئیمپراتۆری وێنەگرانی سلێمانی کۆچی دوایی کرد
11:19 - 08/09/2020
زهمهن - سلێمانی
بەیانی ئەمڕۆ، رەفیق مەحمود محەممەد ئهو پیاوهی
وێنهی یهك سهدهی سلێمانی ئهرشیف كرد، لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
رەفیق مەحموود محەممەد، ساڵی 1932 لەسلێمانی لەدایكبووە،
پێشتر باوكی دوای گەڕانەوەی لەخزمەتی سەربازیی لە سوپای عوسمانییدا، كامێرایەكی لەگەڵ
خۆی هێناوەتەوە بۆ سلێمانی و وێنەی خەڵكی پێگرتووە، بەشێكی بۆ مامەڵەی رەسمی و بەشێكی
بۆ یادگاری.
رۆژنامهنوس كاوه شێخ عهبدوڵا، ئهمڕۆ به بۆنهی مهرگی رهفیقی وێنهگرهوه نوسیویهتی كه یەكێك لە وێنە دیارەكانی شێخ مەحمودی حەفید، یەكەمین
مەلیكی كوردستان، باوكی رەفیق گرتوویەتی و ئێستا لە گەلەرییەكەی رەفیق بەگەورەیی
دانراوە، لە وێنەكەدا كە زۆر روون وجوان دیارە شێخ مەحمود راستەوخۆ لەكامێراكە دەڕوانێت،
ئەوە دیارە لەسەر داوای باوكی رەفیق بۆ وێنەكە وەستاوە.
رەفیق لە شەقامی پیرەمێرد، لە نزیك پاركی دایك
كە پێشتر شوێنەكەی زیندانی گەورەی شار(سجنی گەورە) بوو، گەلەرییەكی كردووەتەوە و وێنەی
لەچوارچێوەنراوی تێدا نمایش دەكرد، خۆی دەڵێ 80%ی وێنەكان خۆی گرتوونی. بەشی زۆری
وێنەی كەسایەتییە سیاسی و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەكانی شاری سلێمانین.
لەبارەی گەلەرییەكەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە،
" لەهەموو عێراق و كوردستان شتی وەك ئەوەی من نییە کە کەسێک بە بەرهەمەكانی خۆی
گەلەرییەكی كردبێتەوە."
لە یەكەمین مەلیكی كوردستانەوە تاوەكو شێتەكانی
زوو، لەئاهەنگگێڕانی نەورۆزەوە بیگرە تاوەكو لافاو و كارەساتی سروشتی كە هەموویان
وێنەی رەش و سپین، بەدیواری گەلەرییەكەی رەفیقدا هەڵواسراون.
رەفیقی
وێنەگر ئاوا ژمارەی ئەو وێنانەی گرتوونی باس دەكات، " نیو ملیۆن رەسمی شاری
سلێمانی لەگەڵ كوردستانی عێراق هەروەها كوردستانی توركیا و ئێرانم هەیە بەكەسایەتی
و بۆنەو یادەوەرییەكانیانەوە."