به‌هۆی بونی مشك دوكانێكی سارده‌مه‌نی و شیرینی داخرا
10:57 - 14/12/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
به‌هۆی
بوونی مشك له كۆگاكه‌یدا، سارده‌مه‌نی و شیرینی گه‌یلان2 له سلێمانی داخرا.
قایمقامیه‌تی
سلێمانی رایگه‌یاند، له سه‌ردانێكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ بازاڕی داره‌سوتاوه‌كه‌ی
سلێمانی و به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ده‌ركه‌وت
سارده‌مه‌نی و شیرینی گه‌یلان2 پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان نه‌بووه، ته‌نانه‌ت
پاشماوه‌ی مشك و كیانداره قرتێنه‌ره‌كان له‌ناو كۆگاكه‌یدا بووه.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد، به بڕیاری قایمقامی سلێمانی راسته‌وخۆ داخراو خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی
رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.