بەپەلە.. رۆژنامەنووسێکى ئاژانسى هەواڵى عێراقى کوژرا
07:57 - 12/03/2025
زەمەن - عێراقى
ئاژانسى هەواڵى عێراقى رایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ لەیس محەمەد رەزا، رۆژنامەنووس لە ئاژانسى هەواڵى عێراقى دەستڕێژى گوللـەى لێکراوە و کوژراوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوى ئاژانسەکە، لە ناوچەى عەرەسات لە بەغداى پایتەخت، تەقە لە لەیس کراوە و کوژراوە.
هەروەها دەڵێت، سەرکۆنەى ئەو کردەوە تاوانکارییە ترسنۆکانەیە دەکەین و ئێستا تەرمەکەى لە پزیشکى دادە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.