160 کوردستان

ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى مەزڵوم عەبدى و بارزانى

07:20 - 12/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

بارەگاى بارزانى رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

بارەگاى بارزانى دەڵێت، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مەزڵوم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکومەتی سووریا بۆ بارزانی شیکردەوە.

 

دەشڵێت، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا و هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە کە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن