412 تەندروستی

ئه‌و كه‌سانه‌ی نابێت هه‌نگوین بخۆن

05:55 - 20/08/2023

"زەمەن"

هەنگوینی سپی یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان کە دەتوانرێت بۆ چارەسەری زۆر حاڵەتی تەندروستی بەکاربهێنرێت، جگە لە تامە جیاوازەکەی، هەروەها چەندین دژە ئۆکسان و ڤیتامین و کانزای تێدایە کە سوودی بۆ تەندروستی لەش هەیه‌، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س هه‌ن نابێت بیخۆن.

ئەو کەسانەی کێشیان زیادە:

هەنگوینی سپی ڕێژەیەکی بەرزی کالۆری و شەکری تێدایە، ئەمەش ئەگەری زیادبوونی کێش و بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن زیاد دەکات، بۆیە ئامۆژگاری ئەم نەخۆشانە دەکرێت خۆیان لە زیادەڕۆیی لە خواردنی بەدوور بگرن.


ئەو نەخۆشانەی حەساسیەتیان بە هەنگوین هەیە:

بۆ ئەو کەسانەی حەساسیەتیان بە هەنگوین هەیە، خواردنی قەدەغەیە، چونکە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی چه‌ندین نیشانە له‌سه‌ر جه‌سته‌یان کە بریتین لە پەڵەی پێست، ئاوسانی دەموچاو، سکچوون، ڕشانەوە، هەروەها کۆکە و سەرئێشە و سەرگێژخواردن و ماندوێتی.

کۆرپەی خوار تەمەنی یەک ساڵ:

ژەهراویبوونی خۆراک لە کۆرپەدا ڕوودەدات کاتێک بەکتریا قووت دەدات و ژەهرێک لە ناو جەستەدا بەرهەمدەهێنن، ئەمەش بەهۆی بوونی "بۆتولینۆم" لە هەنگویندا ڕوودەدات، کە جۆرێکی بەکتریایە، بۆیە ئامۆژگاری دایكان و باوكان ده‌كرێت هەنگوین یان هەر شەکرێک پێش ئەوەی تەمەنی یەک ساڵی نه‌ده‌ن به‌ منداڵ.

ژەهراویبوون لە کۆرپەدا لەوانەیە ببێتە هۆی قەبزی و کێشەی هەرسکردن و دابەزینی پێڵوی چاو و لەدەستدانی کۆنترۆڵی سەر و لاوازی گریان و لەکارکەوتنی هەناسەدان.

تووشبووانی شەکرە:

بەو پێیەی بڕێکی زۆر شەکرەکانی تێدایە، کە لە درێژخایەندا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هیمۆگلۆبین پەیوەست بە گلوکۆز لە خوێندا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، بۆیە پێویستە نەخۆشانی شەکرە لە کاتی خواردنی وریا بن.


مێژووی خێزانی ژەهراویبوونی خۆراک:

پێویستە لە کاتی خواردنی هەنگویندا وریا بیت لە ئەگەری ئەوەی کەسێک یان ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ت به‌ خواردنی هه‌نگوین تووشی ژەهراویبوونی خۆراک بووبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن