خواردنی ماست لە ژەمی بەیانیاندا، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەم دەکاتەوە
01:02 - 22/02/2025
زەمەن _ تەندروستی
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، خواردنی بەردەوامی ماست، بەتایبەتی لە ژەمی بەیانیاندا، دەتوانێت کاریگەی بێت لە رێگریکردن بە تووشبوون لە جۆرێکی شێرپەنجەی مەترسیداری قۆڵۆن کە پێی دەوترێت "شێرپەنجەی کۆڵۆن پرۆگزیماڵ". ئەم شێرپەنجەیە لە لای ڕاستی کۆڵۆن دروست دەبێت.
بەپێی تویژینەوەکە، ماست کە پڕە لە بەکتریای زیندوو، خواردنی بەردەوامی لانیکەم دوو جار لە هەفتەیەکدا، وادەکات ڕێژەی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە کەم بکاتەوە.
هاونوسەری توێژینەوەکە شوجی ئۆگینۆ دەڵێت " پەیامەکە لەم توێژینەوەیەوە ئەوەیە کە ماست بۆ تەندروستیت باشە."
وتی " بەڵگەکە بەهێزە، چونکە ئەنجامەکان لە تاقیکردنەوەی 130,000 کەسی سەروو تەمەن 40 ساڵەوە وەرگیراون."
شێرپەنجەی کۆڵۆن بووەتە نیگەرانی لە کاتێکدا کە لە ساڵی نەوەدەکانەوە تاوەکو ئێستا ڕێژەی توشبوون بەو نەخۆشییە لە پێگەیشتوانی خوار تەمەن 50 ساڵدا بە نزیکەیی دوو هێندە بووە.
بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان، شێرپەنجەی کۆڵۆن سێیەم باوترین شێرپەنجەیە لە سەرانسەری جیهاندا و دووەمین هۆکاری سەرەکی مردنە بە شێرپەنجە لە سەرانسەری جیهاندا.
بۆ شیکردنەوەکە، ئۆگینۆ و هاوکارەکانی بەدواداچوونیان بۆ زیاتر لە 132,000 کارمەندی تەندروستی کردووە لە ماوەی چوار دەیەدا. زانیاری خۆراکییان کۆکردووەتەوە، لەوانە وردەکارییەکانی خواردنی ماست و چوار ساڵ جارێک پرسیارییان لێکراوە. لە ماوەی توێژینەوەکەدا، زانایان 3,079 حاڵەتی شێرپەنجەی قۆڵۆنییان دەستنیشان کردووە.
بە شێوەیەکی گشتی، نووسەرانی توێژینەوەکە هیچ پەیوەندییەکی بەرچاویان لە نێوان خواردنی ئاسایی ماست و شێرپەنجەی کۆڵۆندا نەبینیوە. بەڵام کاتێک سەیری بەکتریایەکی دیاریکراوییان دەکرد، پەیوەندییەکییان لە نێوان خواردنی ماست و گرێی پۆزەتیڤ بیفیدوبەکتریا دۆزیەوە. زانیاری لەسەر ناوەڕۆکی بیفیدوبەکتریۆم لە 1121 حاڵەتی شێرپەنجەی کۆڵۆندا بەردەست بوو کە نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو بەکتریایە پۆزەتیڤ بوون و ئەوانی تر نێگەتیڤ بوون.
ئەو کەسانەی هەفتەی دووجار یان زیاتر ماست دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی قۆڵۆن بە ڕێژەی لە سەدا 20 کەمتر بووە.
ئۆگینۆ دەڵێت توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ تێگەیشتن لە هۆکاری بوونی ئەم پەیوەندییە، بەڵام ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ماست ڕەنگە پەیوەندی بە کاریگەری پارێزگاریەوە هەبێت بە گۆڕینی ئەرێنی مایکرۆبیۆمی ڕیخۆڵە (سیستەمی میکرۆبەکان کە لە ڕیخۆڵەدا دەژین).
ئۆگینۆ دەڵێت " ماست ڕەنگە هەمەچەشنەیی مایکرۆبیۆم بەهێز بکات، کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی بەرگری لەش." وتیشی بەرگرییەکی زیاتری لەش دەتوانێت یارمەتیت بدات لە شەڕکردن دژی شێرپەنجە.
سەرچاوە : Voa