859 تەندروستی

زانایان دەریدەخەن دووگیانی چۆن بە چەندین شێوە مێشک دەگۆڕێت

01:31 - 22/09/2024

زەمەن _ تەندروستی

 

زانای دەمار لیز کراستیل دەرفەتێکی ناوازەی دەستکەوت بۆ ئەوەی بزانێت مێشکی چۆن گۆڕاوە لەکاتی دووگیانیدا و چی بۆ دەرکەوتووە لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە یەکەم نەخشەی وردی مێشکی ژنێکی دووگیان پیشان دەدات بە درێژایی ماوەی دووگیانییەکەی.

توێژەرەوەکان دەڵێن ئەو ماوەیەی کە تێیدا ژنێک بەرەو دایکایەتی دەچێت کاردەکاتە سەر نزیکەی سەرجەم بەشەکانی مێشکی.

سەرەڕای ئەوەی توێژینەوەکە تەنها لەسەر یەک کەس کراوە، بەڵام دەستپێشخەربوو بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی گەورە کە ئامانج لێی پشکنینی مێشکی سەدان ژنە لە ماوەی دووگیانیدا و ئەوەش دەکرێت بەڵگە بدات بە دەستەوە لەسەر حاڵەتەکانی وەکو خەمۆکی دوای منداڵبوون.

چراستیلی نوسەری هاوبەشی نوسراوەکە کە ڕۆژی دووشەممە لە گۆڤاری نەیچەر نیۆرۆساینس بڵاوکرایەوە دەڵێت " گەشتێکی درێژ بوو. لە ماوەی دووگیانییەکە و پێش دووگیانییەکە و دوای دووگیانییەکەدا 26 پشکنینمان کرد و شتی زۆر سەرسوڕهێنەرمان دۆزییەوە."

زیاتر لە سەدا 80 ی ئەو ناوچانەی مێشک کە توێژینەوەیان بۆ کراوە کەمبوونەوەیان تێدا بووە لە قەبارەی گرەی ماتەردا، کە ئەو بەشەی مێشکە کە بەرپرسە لە بیرکردنەوە، ئەمە بە تێکڕا لە سەدا 4 ی مێشکە. لە کاتێکدا کە گرەی ماتەرێکی کەم وادیارە کە خراپ بێت، توێژەرەوەکان دەڵێن ڕەنگە خراپ نەبێت، دەڵێن ڕەنگە گۆڕینی تۆڕەکانی خانەکانی دەمارەکان بن و ئامادەکاری بکەن بۆ قۆناغێکی نوێی ژیان.

تیمەکە دەستییان کرد بە بەدواداچوونکردن بۆ چڕاستیل کە لە زانکۆیەکی کالیفۆرنیا کار دەکات و لەو کاتەدا 38 ساڵ بوو، بە ماوەیەکی کەم پێش ئەوەی دووگیان ببێت لە ڕێی پیتاندنی ناو ئامێری پشکنینی دەرەکییەوە.

لە ماوەی دووگیانییەکەیدا و دوو ساڵ دوای منداڵبوونەکەشی زانایان بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی پشکنینی ئێم ئاڕ ئای بۆ مێشکی و پشکنینی خوێنەکەی تاوەکو بزانن چۆن مێشکی گۆڕاوە. هەندێک لە گۆڕانکارییەکان دوای دووگیانیش بەردەوام بوون.

ئێمیلی جەیکۆبسی نوسەری هاوبەشی توێژینەوەکە لە زانکۆی کالیفۆرنیا وتی " توێژینەوەکانی پێشوو وێنەی مێشکییان گرتووە لە پێش و دوای ماوەی دووگیانیدا، بەڵام ئێمە هەرگیز مێشکمان نەبینیوە لە نێوەندی ئەم گۆڕانکارییەدا."

جۆزیف لۆنستینی پڕۆفیسۆری زانستی دەمار و دەروون لە زانکۆی میشیگن کە بەشدار نەبووە لە توێژینەوەکەدا، وتی بە پێچەوانەی توێژینەوەکانی پێشووترەوە، ئەم توێژینەوەیە سەنگی خستبووە سەر ناوچەکانی ناوەوەی مێشک و قۆڵۆنی مێشک. " ئەوە هەنگاوێکی باشە بۆ تێگەیشتنێکی زیاتر لە گۆڕانی مێشک کە دەکرێت لە ژنێکدا لە ماوەی دوو گیانی و لە دوای منداڵبوونیشەوە هەبێت."

توێژینەوەکان لەسەر ئاژەڵان هەندێک گۆڕانکارییان لە مێشکدا بەستووەتەوە بەو سیفەتانەوە کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کاتی چاودێریکردنی کۆرپەدا. لە کاتێکدا توێژینەوە نوێیەکە باس لەوە ناکات کە گۆڕانکارییەکان لە ڕووی ڕەفتاری مرۆڤەوە مانای چین، لۆنستین ئاماژەی بەوە دا کە باس لە گۆڕانکارییەکانی ئەو ناوچانەی مێشک دەکات کە بەشدارن لە ناسینی کۆمەڵایەتی یان چۆن مرۆڤەکان کارلێک دەکەن لەگەڵ کەسانی دیکە و تێگەیشتن لە بیرکردنەوە و هەستەکانیان.

توێژەران هاوبەشیان لە ئیسپانیا هەیە و پڕۆژەی گەورەتری مێشکی دایکانیان هەیە، کە لەلایەن دەستپێشخەری تەندروستی مێشکی ژنانی ئان ئێس باوەرز و دەستپێشخەریی چان زوکەربێرگەوە پشتگیری دەکرێت.

لە کۆتاییدا زاناکان هیوادارن بتوانن داتای ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بۆ شتانێکی وەکو پێشبینیکردنی خەمۆکی دوای منداڵبوون پێش ئەوەی ڕووبدات بەکاربهێنن.

جەیکۆبس وتی " زۆر شت هەیە سەبارەت بە زیندەزانی دەمارەکانی دووگیانی کە هێشتا لێیان تێناگەین، ئەوەش لەبەر ئەوە نییە کە ژنان زۆر ئاڵۆزن. لەبەر ئەوە نییە کە دووگیانی گرێی گۆردییە. ئەوە بەرهەمێکی لاوەکیی ئەو ڕاستییەیە کە زانستە بایۆپزیشکییەکان بە درێژایی مێژوو تەندروستی ژنانیان پشتگوێ خستووە."

سەرچاوە/ AP

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن