184 تەندروستی

پەتای کۆلێرا لە شاری هەولێر بەشێوەیەكی زۆر بڵاوبۆتەوە

11:59 - 21/09/2023

زەمەن - هەولێر

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر دكتۆر دلۆڤان محەممەد، لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆلێرە لەهەولێر لەتەشەنەسەندندایەو تاوەکو ئێستا 221 حاڵەتی پەتای کۆلێرا لە شاری هەولێر تۆمار کراوە..

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر گوتیشی: بە هەماهەنگیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، گشت رێکارە تەندروستییەکان گیراوەتەبەر.

دكتۆر دلۆڤان هۆشداری ئەوەشیدا كە، کاتێک ژمارەکان روو لە زیادبوون بکەن، نەک تەنیا تەندروستی، بەڵکوو دەبێت لە هەموو کەرتەکاندا کاری لەسەر بکرێت، بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و سەرچاوەکانی ئاو، کە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر ئەم پەتایە.

دلۆڤان محەممەد ئاشکراشیکرد، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لەم بابەتە ئاگادارکراوەتەوە و بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەم بابەتە بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن