قۆناغه سه‌خته‌كه‌ی كۆنگره ته‌واو نه‌بووه
10:58 - 28/09/2023
به‌دواداچوونی: زه‌مه‌ن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دووه‌م رۆژ و سبه‌ی هه‌ینی سێیه‌م رۆژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، رۆژانێكی سه‌خت و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن بۆ بافڵ تاڵه‌بانی و به‌سه‌لامه‌ت تێپه‌ڕبوونی كۆنگره‌كه، به‌وپێیه‌ی هێشتا سێ پێكهاته‌ی كاریگه‌ر هه‌ن كه قورسای حیزبیان له‌ناو یه‌كێتی هه‌یه و داوای ئیستحقاقی خۆیان له ناو ناوه‌ندی بڕیاردانی یه‌كێتی دا ده‌كه‌ن كه بریتین له:
یه‌كه‌م:
ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، كه كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، شاڵاو و ده‌رباز رێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. شاڵاو سه‌روكاری دوو لیواكه‌ی باوكی ده‌كه‌ت كه نزیكه‌ی 8 هه‌زار چه‌كداره، ده‌ربازیش كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی بووه له چوار ساڵی رابردوداو تا ئاستێك خاوه‌نی بزنس و پاره‌ی خۆیانن.
دووه‌م:
پێكهاته‌ی كه‌ركوكیه‌كان كه ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا و ئاسۆ مامه‌ند رێبه‌رایه‌تی ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی ناو یه‌كێتی ده‌كه‌ن و لانیكه‌م 20%ی ده‌نگی یه‌كێتی له‌سنوری ئه‌ماندایه كه خاوه‌نی سێ مه‌ڵبه‌ندی ناو شاری كه‌ركوك و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كه‌ركوك و رێكخستنه‌كانی دوزخورمات و سه‌ڵاحه‌دینن.
سێیه‌م:
ماڵی برایم ئه‌حمه‌د، كه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و قوباد تاڵه‌بانی هاوسۆزیانه، فیگه‌ره دیاره‌كانیان د،جه‌مال ره‌شید سه‌رۆككۆمارو د.محه‌مه‌د سابیر سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی مام جه‌لال و د.عیزه‌ت سابیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و چه‌ند ئه‌ندامێكیی سه‌ركردایه‌تی تریشیان له‌گه‌ڵدایه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه‌ناڵی كوردسات و چه‌ندین بزنسی گه‌وره‌ی یه‌كێتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌م سێ پێكهاته‌یه، ئه‌گه‌رچی تائێستا وه‌ك نه‌یارو جه‌مسه‌ربه‌ندی ده‌رنه‌كه‌وتون له‌ناو یه‌كێتی و له‌رابردودا پشتیوانی بافڵ تاڵه‌بانیان كردووه، به‌ڵام خۆیان به‌شایسته ده‌زانن، كه له ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی دا كه بریتیه له:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه ژماره‌كه‌ی له‌نێوان 51 بۆ 61 كه‌س ده‌بێ و هێشتا یه‌كلانه‌بۆته‌وه، داواده‌كه‌ن پشكی خۆیان هه‌بێ و له‌دوێنێ وه كه‌وتونه‌ته جوڵه‌ی به‌رده‌وام له‌ناو كۆنگره بۆ مسۆگه‌ركردنی پشكی خۆیان له كورسی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی.
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌رسێ لایه‌ن داوای پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی و پشكی خۆیان له‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ش ده‌كه‌ن.
دەسەڵاتەکانی بافڵ تاڵه‌بانی زۆر زیاد ده‌كرێت
له‌یه‌كه‌م رۆژدا كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی, ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ركه‌زی و "ناوه‌ندێتی" بۆ سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی چه‌سپاند, كە لە دوای كۆنگره‌ی چواره‌مه‌وه له 2019 وه ماوەی ئەم دوو ساڵ كەوتبووە ململانێیەكی توند لەگه‌ڵ لاهور شێخ جەنگی ئامۆزای, كە پێشتر كۆنگره سەرۆكایەتی حزبەكەی لەگەڵ دابەشكردبوو.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار له كۆنگره‌كه كه بۆ "زه‌مه‌ن" قسه‌ی كرد, هەموو پێشبینیەكان بۆ ئەوە دەچن, كۆنگرە دەسەڵاتی بافڵ تاڵەبانی بەهێزدەكات.
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ی "زه‌مه‌ن" وتی گۆڕینی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی, یەكێك دەبێت لە ئەركەكانی كۆنگرە, كە ناوەندێتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حزب بەهێزدەكات و هەموو بڕیاڕەكان دوای كۆنگرە له‌لایه‌ن سه‌رۆك و بە راوێژ‌و كۆدەنگی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دەدرێن و ره‌شنوسی هه‌مواركراوی په‌یڕه‌وی ناوخۆش به‌و ئاراسته‌یه هه‌مواركراوه.
سه‌ره‌تای مانگی (8)ی رابردوو لیژنه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ره‌شنوسی هه‌مواركراوی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حیزبەی لە میدیای فەرمیی خۆی بڵاوکردەوە، لە گۆڕانکارییەکەدا، بەشێک لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی یه‌كێتی زیادکراون كه بریتین له:
ده‌سه‌ڵاته‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی زۆر زیاد ده‌كرێت
له‌یه‌كه‌م رۆژدا كۆنگرەی پێنجەمی
یەكێتی, ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ركه‌زی و "ناوه‌ندێتی" بۆ سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی
چه‌سپاند, كە لە دوای كۆنگره‌ی چواره‌مه‌وه له 2019 وه ماوەی ئەم دوو ساڵ كەوتبووە
ململانێیەكی توند لەگه‌ڵ لاهور شێخ جەنگی ئامۆزای, كە پێشتر كۆنگره سەرۆكایەتی
حزبەكەی لەگەڵ دابەشكردبوو.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار له كۆنگره‌كه كه بۆ "زه‌مه‌ن" قسه‌ی
كرد, هەموو پێشبینیەكان بۆ ئەوە دەچن, كۆنگرە دەسەڵاتی بافڵ تاڵەبانی بەهێزدەكات.
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ی "زه‌مه‌ن" وتی گۆڕینی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی,
یەكێك دەبێت لە ئەركەكانی كۆنگرە, كە ناوەندێتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حزب بەهێزدەكات و هەموو بڕیاڕەكان دوای كۆنگرە له‌لایه‌ن
سه‌رۆك و بە راوێژ‌و كۆدەنگی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دەدرێن و ره‌شنوسی هه‌مواركراوی
په‌یڕه‌وی ناوخۆش به‌و ئاراسته‌یه هه‌مواركراوه.
سه‌ره‌تای مانگی (8)ی رابردوو لیژنه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ره‌شنوسی
هه‌مواركراوی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حیزبەی لە میدیای فەرمیی خۆی بڵاوکردەوە، لە گۆڕانکارییەکەدا،
بەشێک لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی یه‌كێتی زیادکراون كه بریتین له:
- مادەی حەوتەم:
تایبەتە بە گۆڕینی هاوسەرۆک بە سەرۆک
مادەی 33 هەمواردەکرێتەوە و بەمشێوەیە دەخوێندرێتەوە:
یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرۆکی دەبێت کە ئەندامی ئەنجوومەنی
سەرکردایەتی دەبێت و لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت.
پێشتر بەمشێوەیە بوو: یەکەم: هاوسەرۆک لە دوو هەڤاڵ پێکدێت
بۆ کارکردن و هاوبەشیکردن لە بەڕێوەبردنی (ی. ن. ک)دا، دووەم: هاوسەرۆک، راگری
هاوسەنگی دەبن و کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی پەیڕەوی ناوخۆ و یەکڕیزی و یەک گوتاری و یەک
هەڵوێستی سەرجەم ئۆرگانەکان و نوێنەرایەتی (ی. ن. ک) دەکەن لەناوەوە و دەرەوە و لەبەردەم
دامودەزگا حکومی و یاساییەکاندا، سێیەم: ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەبن و لە
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێرن، چوارەم: هەموو رێککەوتن و هاوپەیمانییەکان بەگوێرەی
پەیڕەوی ناوخۆ دەبن.
پوختەی گۆڕانکاری: لابردنی دەستەواژەی هاوسەرۆک و دیاریکردنی
سەرۆک.
- مادەی هەشتەم:
تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
مادەی 34 هەمواردەکرێتەوە
و بەمشێوەیە دەخوێندرێتەوە:
یەکەم: تەمەنی لە 40 ساڵ کەمتر نەبێت
دووەم: ناو و ناوبانگی باشبێت و شارەزابێت لەبواری سیاسەتدا
سێیەم: لانیکەم 10 ساڵ خەباتی سیاسی و رێکخراوەیی لە ریزەرەکانی
(ی. ن. ک)دا بەبێ دابڕان هەبێت.
چوارەم: بەهیچ تاوانێکی ئابڕووبەر حوکم نەدرابێت.
پێشتر ئەو مادەیە تایبەت بوو بە هاوسەرۆکانی یەکێتی و مەرجەکانیان
بەمشێوەیە بوو:
یەکەم: تەمەنیان لە 40 ساڵ کەمتر نەبێت.
دووەم: ناو و ناوبانگیان باشبێت و شارەزابن لە بواری سیاسەتدا.
سێیەم: لانیکەم 10 ساڵ خەباتی سیاسیی و رێکخراوەییان لە
ریزەکانی (ی. ن. ک)دا بەبێ دابڕان هەبێت.
چوارەم: بەهیچ تاوانێکی ئابڕووبەر حوکم نەدرابن.
پوختەی گۆڕانکاری: تەنیا لابردنی هاوسەرۆکە و دیاریکردنی
سەرۆکە بۆ یەکێتی، بێ گۆڕینی مەرجەکانی بوونە سەرۆک.
- مادەی نۆیەم:
هەڵبژاردنی سەرۆک
مادەی 35 هەمواردەکرێتەوە و بەمشێوەیە دەخوێندرێتەوە:
لەدوای پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
و بە دەنگدانی ئازاد راستەوخۆ سەرۆک هەڵدەبژێرێت.
پێشتر بەمشێوەیە بوو:
یەکەم: لەدوای پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
بە دەنگدانی ئازاد و نهێنی و راستەوخۆ و بەدەنگی 2/3ـی ئەندامانی ئەنجوومەن، 2 لە
کاندیدەکان بە هاوسەرۆک هەڵدەبژێردرێن.
دووەم: لەکاتی بوونی زیاتر لە دوو کاندید و بەدەستنەهێنانی
دەنگی 2/3ـی ئەندامانی ئەنجوومەن لە خولی دووەمدا بەزۆرینەی سادە ئەنجامەکە یەکلایی
دەکرێتەوە.
پوختەی گۆڕانکاری: لابردنی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکان و دیاریکردنی
سیستەمی هەڵبژاردنی سەرۆک، لابردنی دەستەواژەی دەنگدانی نهێنی.
مادەی دەیەم: دەسەڵاتەکانی سەرۆک
مادەی 36 هەمواردەکرێتەوە و بەمشێوەیە دەخوێندرێتەوە:
یەکەم: لەکاتی ئامادەنەبوونی سەرۆکدا، ئەوا دەسەڵاتەکانی
خۆی دەداتە ئەندامێکی دەستەی کارگێڕ، کە خۆی دیاریدەکات.
پێشتر: لەکاتی ئامادەنەبوونی هەریەکێک لە هاوسەرۆکان،
راستەوخۆ هاوسەرۆکەکەی دیکە دەسەڵاتەکانی دەگرێتە ئەستۆ.
پوختەی گۆڕانکاری: لابردنی هاوسەرۆک، ئەگەر سەرۆک ئامادەنەبوو
دەسەڵاتەکانی دەداتە کارگێڕێک، کە خۆی دەستنیشانی دەکات.
مادەی یازدەیەم: ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆک
مادەی 37 هەمواردەکرێتەوە و بەمشێوەیە دەخوێندرێتەوە:
یەکەم: بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بڕیار و سیاسەتەکانی (ی.
ن. ک).
دووەم: فەرمانی دانانی لێپرسراوی ئەو ئۆرگانانەی کە راستەوخۆ
بەستراونەتەوە بە سەرۆکەوە، دەردەکات.
سێیەم: سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی دەکات، لەکاتی
وەک یەکی دەنگەکاندا دەنگی سەرۆک یەکلاییکەرەوە دەبێت.
چوارەم: بەرپرسە لە رێکخستنەکانی کاروباری دارایی و پەیوەندییەکان
و هەر کاروبارێکی دیکە، کە بچێتە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانییەوە.
پێنجەم: نوێنەرایەتی (ی. ن. ک) دەکات لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی
(ی. ن. ک) لە ناوەوە و لە دەرەوە و لەبەردەم دامودەزگا حکومی و یاساییەکاندا.
شەشەم: هەماهەنگی لەنێوان ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی
باڵای سیاسیی (ی. ن. ک) دەکات.
حەوتەم: رێککەوتنە سیاسییەکان لەدوای پەسەندکردنیان لەلایەن
ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە واژۆ دەکات.
هەشتەم: لادەبرێت
نۆیەم: راپۆرتی سیاسیی و رێکخراوەیی بۆ کۆنگرە و کۆبوونەوەی
ساڵانە ئامادە دەکات.
دەیەم: سکرتاریەتێک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانەی پێکدێنێت.
یازدەیەم: مەڵبەندی دیراساتی گشتی، ناوەندی کاروباری یاسایی،
دەزگای دەستپاکی و چاودێری دارایی، پەیوەندییەکانی بەغدا و عێراق بەگشتی و هەر پەیوەندییەکی
دیکە کە کاریگەریی لەسەر (ی. ن. ک) هەبێت راستەوخۆ بە سەرۆکەوە دەبەسترێتەوە.
دوازدەیەم: سەرپەرشتیاری مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی دەکات
و پارێزەری سامان و موڵک و داهاتی (ی.ن.ک) دەبێت، نابێت بۆ بەرژەوەندیی خۆی یان کەسوکاری
بەکاریان بهێنێت.
سێزدەیەم: یاریدەدەرێکی دەبێت بۆ رێکخستنەوەی کاروباری
کارگێڕی و دارایی، ئۆفیس و پەیڕەوی کاری خۆی دەبێت و سەرۆک پەسەندی دەکات.
چواردەیەم: سەرۆک پابەندی پەیڕەوی ناوخۆ و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی
سەرکردایەتی دەبێت و بەپرسیارە لە جێبەجێکردنیان:
پێشتر:
یەکەم: بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بڕیار و سیاسەتەکانی (ی. ن. ک).
دووەم: فەرمانی دانانی لێپرسراوی ئۆرگانەکان دەردەکەن
پاش هەڵبژاردنیان لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی.
سێیەم: سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی بە دەوری
دەبێت، لەکاتی وەک یەکی دەنگەکاندا دەنگی ئەو هاوسەرۆکەی کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەبات یەکلاییکەرەوە
دەبێت.
چوارەم: بەرپرسە لە رێکخستنەکانی کاروباری دارایی و پەیوەندییەکان
و هەر کاروبارێکی دیکە کە بچێتە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانییان.
پێنجەم: لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی (ی. ن. ک) لە ناوەوە و لە
دەرەوە بەشێوەی دەوری بەشداری دەکەن.
شەشەم: هەماهەنگی لەنێوان ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی
باڵای سیاسیی (ی. ن. ک) دەکەن.
حەوتەم: رێککەوتنە سیاسییەکان لەدوای پەسەندکردنیان لەلایەن
ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە واژۆ دەکەن.
هەشتەم: گشتاندنی رێسا پەسەندکراوەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی.
نۆیەم: راپۆرتی سیاسیی و رێکخراوەیی بۆ کۆنگرە و کۆبوونەوەی
ساڵانە ئامادەدەکەن.
دەیەم: سکرتاریەتێک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانەیان پێکدێنن.
یازدەیەم: مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی، مەڵبەندی دیراساتی
گشتی، ناوەندی کاروباری یاسایی، راستەوخۆ بەسەرۆکەوە دەبەسترێتەوە.
دوازدەیەم: پارێزەری سامان و موڵک و داهاتی (ی. ن. ک) دەبن
و نابێت بۆ بەرژەوەندیی خۆی یان کەسوکاریان بەکاریان بهێنێن.
سێزدەیەم: هاوسەرۆکان پابەندی پەیڕەوی ناوخۆ و بڕیارەکانی
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەبن و بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنیان.
پوختەی گۆڕانکاری: لێپرسراوی ئەو ئۆرگانانە دادەنێت کە راستەوخۆ بەستراونەتەوە
بە سەرۆکەوە، لەکاتێکدا پێشتر دوای هەڵبژاردنیان لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەو
کارەی دەکرد، لە دەنگدان لە مەکتەبی سیاسیی، دەنگی سەرۆک یەکلاییکەرەوە دەبێت، جگە
لەوانە دەزگای دەستپاکی و چاودێری دارایی راستەوخۆ بە سەرۆکەوە بەستراوەتەوە، جگە
لە پەیوەندییەکانی بەغدا و عێراق بەگشتی و هەر پەیوەندییەکی دیکەی یەکێتی کە کاریگەریی
لەسەر یەکێتی هەبێت، جگە لەوەش سەرپەرشتیکردنی مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی لەلای
سەرۆکی یەکێتی دەبێت. هاوکات زیادیکردنی پۆستی یاریدەدەرێک بۆ رێکخستنەوەی کارگێڕێ
و دارایی، ئۆفیس و پەیڕەوی کاری خۆی دەبێت و سەرۆک پەسەندی دەکات.