فەڕەنسا باندێكی كورد زیندانی دەكات كەناسراون بەبازرگانانی مەرگ
03:45 - 13/11/2024
بەریتانیا/ كاوە ڕەش
فەڕنسا ڕایگەیاندوە; دەزگا ئەمنیەكانی
ئەو ووڵاتە توانیوانە گورپێكی قاچاچاغچیەتی كۆچبەران دەستیگر بەكەن كەپێك هاتوون لە ١٨ ئەندام و تاوانبارن بەئامادەكردنی هەزاران بەلەمی
بچووک بۆپەڕاندنەوەی كۆچبەری نایاسایی لەفەرەنسا بۆ بەریتانیا.
ئەو گرووپە کەداواکاری گشتی بە
"بازرگانانی مەرگ" وەسفیكردوون، زۆربەیان لەکوردەکانی عێراق پێک هاتوون
و دوای ئۆپەراسیۆنێکی سەرتاسەری لەووڵاتی ئەوروپا، لەساڵی ٢٠٢٢ کەچاودێری كراون بەهاوبەشی،
بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا، دەستیگر كراون و لەفەڕەنسا دادگایی کران.
سەرۆكی باندە قاچاغچیەكە، ناوی میرخان ڕەسووڵ، ەو بۆ ماوەی ١٥ ساڵ سزای زیندانی
بۆ بڕاوەتەوە، کەدرێژترین سزایە لەنێو ئەو باندەی کەلەدادگایەکی شاری لیل لەفەڕەنسا،
لەڕۆژی سێشەممە سزا دران.
هاوكات مێدیاكانی بەریتانیا ڕایانگەیاندوە:لەنێو سزا دراوەكاندا ژن و پیاوێكی ئێرانی هەن،
كەلەبەریتانیایە دەستیگر كراون و دواتر ڕادەستی فەڕەنسا كراون.
ئەو گروپە كوردە كەناسروان بەبازرگانانی
مەرگ، ماوەی چەند ساڵێکە کۆنتڕۆڵی زۆربەی ئەو
پەڕینەوە بچووکانەی بەلەم و كۆچبەرانیان
كردووە، كەلەباکووری فەرەنساوە بۆ بەریتانیا ئەنجامدراون..
ئاژانسی نیشتمانی تاوانەکانی بەریتانیا
ڕایگەیاندووە،; ئەو باندە کە پێدەچێت دەستیان هەبێت لەپەڕینەوە ١٠ هەزار كۆچبەری
نایاسایی کەناڵەکانەوە زۆرترین داهاتیان كۆكردۆتەوە.
ئاژانسەكە بڵاوی كردۆتەوە. لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکەدا
، بۆ دەستگیركردنی ئەو باندە كوردە، دەست گیراوە بەسەر زیاتر لە 100 بەلەم و هەزار
چاکەتی ڕزگارکەر و چەندین بزوێنەر و بڕێكی زۆر پارەی کاش.
سەركردەی باندەكە، میرخان ڕەسووڵی، كەتەمەن 26 ساڵە، پێشتریش بەتاوان
قاچاخچێتی و بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتن، سزای هەشت ساڵی زیندانی بەجیای بەسەردا سەپێنراوە.
ناوبراو تاوانباركراوە، بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی
قاچاخچێتی تاوانکاری لە ژووری زیندانەکەیەوە لەفەرەنساوە.
میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە،
دادگاکە، بەپێی ڕاسپاردەی داواکاری گشتی، درێژترین سزای بەسەر میرخان ڕەسۆڵ،دا سەپاندووە.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان،
سزای دارای بەبڕی 200 هەزار یۆرۆ (167 هەزار و 745 پاوەند)ی بەسەر مرخاندا سەپێنراوە.
داواکاری گشتی شاری لیل، لەفەڕەنسا،
کارۆل ئیتیان، لەکەناڵی ئێکس، نووسیویەتی کەکۆی گشتی 1.445 ملیۆن یۆرۆ (1.2 ملیۆن
پاوەند) وەک غەرامە لەلایەن دادگاوە سەپێنراوە.
دادگا گوێی گوێبیستی ئەوەبوو، کەچۆن
باندەکە، بارگرانییەکی زۆریان لەسەر بەلەمە
بچووکەکان هەڵگرتووە كە ١٥ هێندەی وەزنی خۆیان زیاد لەو كاسانە تێكردووە، كەبەلەمەكانی
بۆ دروسكراون.
لە بەیاننامەیەکدا، کرایگ تۆرنەر، جێگری
بەڕێوەبەری ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا
ڕایگەیاندووە، تاکە پاڵنەرو ئامانجی باندەکە
دەستكەوتنی زۆرترین قازانج و داهات بووە، ئەو باندە هیچ دەربەستی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانە
نەبوون، کەبەبەلەمی تەواو نەگونجاو و پڕمەترسیدارەوە، دەیانخەنە ناو دەریاوە.
بەپێی لێدوانی ئەو بەرپرسە دادگاییکردنە تەواو ئاڵۆز بووە، چونكە چەندین وڵاتی ئەوروپی و هێزی پۆلیسی تێدا
بەشداربووە، ئەو دەڵێ، دۆسیەی لێكۆڵینەوەو دادگایكردنەكان نزیكەی ٦٧تۆن کاغەزی لێکەوتەوە.