88 کوردستان

حکومەتی هەرێم بۆ پەرلەمانی عێراق: وەزیری دارایی تا دوو هەفتەی دیکە ناتوانێت ئامادەبێت

01:09 - 05/10/2023

زەمەن - کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێکی فەرمی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئاگاداردەکاتەوە کە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، ناتوانێت تا دوو هەفتەی دیکە ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان ببێت.
لە نووسراوەکەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بەهۆی سەرقاڵی وەزیری دارایی بە کاروبارەکانی وەزارەت و دەستکردن بە وردبینی ژماره‌ و بڕی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشین و ئه‌وانه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان، ناتوانێت ئامادەبێت لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".
پێشتر لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو، داوادەکات ئاوات شێخ جەناب ئامادەبێت بەشێوەی میوانداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک.
پرسەکانی پەیوەست بەو کۆبوونەوەیە:
- داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان و ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كان.

- ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه‌ له‌ به‌رهه‌می كوردستان وه‌رناگیرێت.

- رێگرییه‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌كانی 12، 13ـی یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵانی 2023،2024 و 2025 تایبه‌ت به‌م بابه‌تانه‌:

- ناردنی سه‌رجه‌م بڕی ئه‌و داهات و خه‌رجییانه‌ی هه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.

- خستنه‌ڕووی داهاتی ئه‌و قه‌رزانه‌ی دراون به‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ته‌رازووی پاره‌دان.

- مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه‌.

- ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لای وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق.

- جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی بودجه‌ی تایبه‌ت به‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ گرێبه‌ستی گه‌ڕی مۆڵه‌ته‌ نه‌وتییه‌كان.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن