51 کوردستان

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

12:58 - 07/09/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە سێ ناوچەی هەرێم پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٤٠ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

باسی لەوەش کردووە، سبەینێ بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ و لە سێ ناوچەی هەرێم دەگەنە سەروو ٤٠ پلەی سیلیزی.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٣٩ پلەى سیلیزى

سلێمانی :: ٣٨ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٣٩ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٤٢ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٤٠ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٤٢ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ٣٩ پلەى سیلیزى

سۆران : ٣٨ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٢٩ پلەى سیلیزى

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن