305 کوردستان

ئەو کەسانەى فەرمانبەرن و لە دەرەوەى هەرێمى کوردستانن زەوییان پێدەدرێت

08:44 - 07/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، فۆڕمی بەڵێننامەی وەرگرتنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات دابەشدەکات.

 

شارەوانى سلێمانى دەڵێت، لەماوەی دوو رۆژدا بریکارێکی ئەو فەرمانبەرانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییان بکات، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی وەزیری شارەوانی، لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەڕێوەبەرایەتییان ئەو فەرمانبەرانە ئاگاداردەکاتەوە، کە بە مۆڵەتی درێژخایەن لە دەرەوەی وڵاتن و خزمەتیان لە ھەشت ساڵ زیاترە، پێویستە لەماوەی دوو رۆژدا بریکارێکی گشتی یاخود تایبەتیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بکات، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێنامەی وەرگرتنی زەوی.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە بریکاری ئەو فەرمانبەرانە، ھەریەک لە بەڵگەنامەکانی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی خۆی و ئەندامانی خێزانەکانی پێبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن