1276 کوردستان

بەپەلە.. تەیف سامى وەزیرى دارایى عێراق گەیشتە هەولێر

07:03 - 07/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

کەمێک پێش ئێستا، شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.

شاندەکە بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و بە بەشداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و عەلى عەلاق، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق و ئێوارەی ئەمڕۆ (9-7-2024) گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

 

بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەست پێ بکات کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بە پێی دەستوور دەکەن بە تایبەتی مافە دەستووریی و شایستە دارایی و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان

 

ئەندامانی شاندەکەی ئەنجوومـەنی وەزاریی ئابووریی عێراق:
1. فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق.
2. محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق.
3. تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.
4. عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق.
5. ئەسیر داود سەلمان، وەزیری بازرگانیی عێراق.
6. ئەحمەد جاسم سابر، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق.
7. حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
8. فەیسەڵ وسام، سەرۆکی دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق.
9. عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق.
10. ئەحمەد عەبدولجەبار، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان.
11. میساق عەبدولحوسێن، بریکاری تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.
12. عەباس نەسروڵڵا، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووریی عێراق.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن