975 کوردستان

بەپەلە.. سبەینێ گوژمەیەک پارە لە بەغداوە رەوانەى هەرێم دەکرێت

08:02 - 07/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سبەینێ بەغدا گوژمەیەکى دیکەى پارە بۆ شایستەى گەنمى جوتیاران دەنێرێت.

 

کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەغدا ئاگاداریان کردوونەتەوە، سبەینێ یەکشەممە گوژمەیەکى دیکەى پارەى گەنمى جوتیاران دەنێرن، بەڵام پێیان نەوتوون بڕەکەى چەندە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەى رابردوو، ژمارەیەک جوتیار لە هەرێمى کوردستانەوە بە نوێنەرایەتى جوتیارانى هەرێمى کوردستان چوونە بەغدا بۆئەوەى لە نزیکەوە سۆراغى پارەى ئەو گەنمە بکەن کە بەغدا لێى کڕیون و تائێستا پارەکەى بۆ نەناردوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن