207 کوردستان

ساڵح موسلیم: رێککەوتنی تورکیا و عیراق باشوری کوردستان دەخاتە مەترسییەوە

02:22 - 07/09/2024

زەمەن - كوردستانی

ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) رایگەیاند، ئەو رێککەوتنەی لە ١٥ی ئاب لە نێوان ئەنقەرە و بەغداد ئیمزاکراوە، ھاوشێوەی رێککەوتنی ئەدەنەیە کە لە ساڵی ١٩٩٨ لە نێوان تورکیا و سوریا ئیمزاکرا.

ئەمڕۆ شەممە هاوسەرۆكی پەیەدە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتیشی، ئەو رێککەوتنە سەروەری عیراق بە تەواوی پیشێلدەکات و شەرعیەت دەدات بە داگیرکاری تورکیا و باشوری کوردستان دەخاتە مەترسییەوە و گۆڕانکاری دیمۆگرافی دروست دەکات و رێککەوتنەکە لەسەر بنەمای لەناوبردنی کورد دارێژراوە.

ساڵح موسلیم راشیگەیاند، لە پرۆژەی گەورەی نوێی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، تورکیا ئامانجی لەناوبردنی ھەموو کوردەکانە و پێویستە دەستبەجێ گەل و لایەنەکانی کوردستان یەک ھەڵوێستیان ھەبێت و ئاگاداری ئەو پیلان و ڕێککەوتنانە بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن