2689 کوردستان

وەزارەتی دارایی لیستی بنكەكانی تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆرانی بڵاوكردەوە

09:56 - 26/08/2024

زەمەن - کوردستانى

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، لیستى بنكەكانی تۆماری بایۆمەتری لە پارێزگاكان بڵاوكردەوە، بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى، 25 بنكەی تۆماركردنی بایۆمەتری مووچەخۆران لە تەواوی پارێزگاكانی كوردستان دادەنرێن.

 

 

بەگوێرەى ئەو لیستەى وەزارەتى دارایى بڵاویکردووەتەوە، لە پارێزگای هەولێر 10 بانك و بنكە دیاری كراون و ناونیشانى سەرجەمیانى بڵاوکردووەتەوە.

 

 

لە لیستەکەى وەزارەتى داراییدا، پێنج بانكیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی بایۆمەترى مووچەخۆران دەکەن، هاوكات بانكی هەڵەبجە بۆ پارێزگای هەڵەبجە دیاریكراوە وەك بنكەی بایۆمەتری، بانكی رانیە لە ناو بازاڕی رانیە بۆ ئیدارەى سەربەخۆى راپەڕین، بانكی گەرمیان، بەرامبەر قائیمقامیەتی كەلار بۆ ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان و بانكی چەمچەماڵیش نزیك قائیمقامییەتی چەمچەماڵ و لە سەید سادقیش بانكی سەید سادق لەناو بازاڕی سەید سادق دیاریكراوە.

 

 

هاوشێوەی پارێزگاكانی دیکە، پێنج بنكە و بانكیش بۆ پارێزگای دهۆك لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دیاری كراون بۆ سیستمی تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆران لە پارێزگاكە.

 

 

جێگەی ئاماژەیە، ئامانجی وەزارەتی دارایی تۆماركردنی ئەو مووچەخۆرانەیە كە هێشتا لە سیستمی بایۆمەتری مووچەخۆراندا تۆمار نەكراون و نەهێشتنی بیانوویەكی تری بەغدایە بۆ نەناردنی تەموویلی مووچەخۆران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن