2536 عیراق

بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران پارەى هێزێک زیادکرا

07:26 - 03/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، 367 ملیار دیناری دیکە بۆ دەستەى حەشدى شەعبى زیادبکات.

 

ئەم بڕیارەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، لەپێناو گرەنتی دابینكردنی مووچەی تەواوی كارمەندەكانی دەستەكەیە بێ كەموكوڕی، ئەوەش لەكاتێكدایە تەنیا چەند رۆژێكی كەم كێشە لە بەشێكی مووچەی دەستەی حەشدی شەعبی دروستببوو.

ئەمڕۆ نوسینگەى سودانى بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیار درا لە زیادكردنی بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ دەستەی حەشدی شەعبی بۆ ساڵی 2024، ئەمەیش بۆ گرەنتی مووچە و دەرماڵەكانی دەستەكە. 


لای خۆشییەوە مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی زیادكردنەوە رایگەیاند، بڕیار دراوە 37 ملیار دینار بۆ دەستەكە زیاد بكرێت، بۆ ئەوەی هیچ كەموكوڕییەك لە پێدانی مووچەكانیان دروستنەبێت.


دنەوەی فەرمییان هەبووە و بەغدا بە یەك وشەیش تا ئێستە روونكردنەوە یا دڵنیایی دانی نەبوو بۆ مووچەخۆرانی هەرێم.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن