1506 کوردستان

بۆچى تەیف سامى هاتووە بۆ هەرێمى کوردستان.. زانیارى نوێ گەیشت

09:13 - 07/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

وابڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزاریى ئابووریى عێراق و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەبچێت.

 

زەمەن لە سەرچاوەیەکى باڵاوە زانیویەتى، شاندەکەى بەغدا بەتایبەت تەیف سامى، وەزیرى دارایى عێراق بۆ هاوتاکردنى باج لەنێوان هەردوو حکومەت و وەرگرتنى تەواوى داهاتە نانەوتییەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان هاتووە.

 

لە ئەجێنداى کۆبوونەوەکەى سبەینێدا هاتووە، دەبێت تەواوى بەرهەمى نەوتى هەرێمى کوردستان رادەستى حکومەتى ناوەندیى بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن