2439 کوردستان

ئەوانەی بە درۆنەكە گیانیان لەدەستدا باوکێک و دوو کوڕن

04:26 - 04/09/2024

زەمەن – هەرێمی كوردستان

 

 لە  سنووری ناحیەی خەلەکان ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش قوربانیی لێکەوتووەتەوە.

کامەران عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان بە "زەمەن"ی راگەیاند، سێ کەس لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلەدا بوون و هەر سێکیان گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی: تەرمەکان بە جۆرێک سووتاون، ناناسرێنەوە

رووداوەکە لەنێوان گوندی مێرگەپاشا و ناحیەی خەلەکانی سەر بەقەزای دووكان روویداوە.

وتیشی:  ئەو کەسانەی لە بۆردوومانەکەدا گیانیان لەدەستداوە باوکێک و دوو کوڕن، باوکەکە تەمەنی 45 ساڵ بووە و کوڕەکانیشی تەمەنیان 12 ساڵ و 18 ساڵ بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن