مەسرور بارزانی: ساڵانە زیاتر لە 70 ملیار دینار بۆ چارەسەری شێرپەنجە خەرج دەکەین
02:13 - 06/11/2023
زەمەن - کوردستانی
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ساڵانە زیاتر لە 70 ملیار دینار بە مەبەستی
دابینکردنی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە خەرج دەکرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان ئەمڕۆ
دوشەممە بەردی بناغەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بە تیشک LINAC Radiotherapy لە دهۆک دانا و رایگهیاند، "حکومەتی هەرێمی
کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 70 ملیار دینار بۆ خەرجیى دەرمان و پێداویستی پزیشکی
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە تەرخان دەکات کار دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریى
تەندروستیى گشتی لە کوردستان باشتر بکات".
ئاماژهی بهوهشكرد، ئەمڕۆ نەخۆشی شێرپەنجە لە جیهان
ئاریشەیەکی گەورەیە، سەرەڕای پێشکەوتن لە بواری تەندروستی، بەداخەوە هەموو ساڵ ئەگەر
و فاکتەری جیاواز و گۆڕانکاری ژینگەیی و شێوازی ژیان و خواردن، هەروەها زوو دەستنیشاننەکردنی
حاڵەتەکانی نەخۆشی شێرپەنجە ملیۆنان کەس گیان لەدەستدەدەن.
مەسرور بارزانی باسی لهوهشكرد، "مەبەست لە کردنەوەی
سەنتەرەکە بۆ ئەوەیە کە هاوڵاتییانی خۆشەویست لە سنوری پارێزگای دهۆک پێویستیان بەوە
نەبێت نەخۆشەکانیان ببەن بۆ دەرەوەی وڵات یان شارەکانی دیکەی کوردستان".
ئهوهشی خستهڕو، "لە هەرێمی کوردستان ئێمە یاسایەکی
تایبەتمان هەیە بۆ سندوقی هاوکاری توشبوانی شێرپەنجە، لە رێگەی ئەو سندوقەوە ساڵانە
70 ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانی شێرپەنجە دابین دەکرێت".