بەختیار عەلی خەڵاتێکی گەورەی وەرگرت
08:45 - 21/11/2023
زەمەن - کلتور
نووسەر و رۆماننوسی کورد
بەختیار عەلی، ئەمڕۆ خەڵاتی "هێڵدا دۆمین"ی بۆ ساڵی 2023 وەرگرت کە دووەمین خەڵاتی
گەورەیە دەدرێت بە نووسەر و شاعیران لە جیهاندا.
پەڕەی فەرمیی بەختیار عەلی بڵاویکردووەتەوە، "پێش نیوەڕۆی
ئەمڕۆ لیژنەی داوەریی تایبەت بە خەڵاتی «هێڵدا دۆمین»، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا
بە نوسەر بەختیار عەلییان ڕاگەیاند ئەو براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمینە بۆ ساڵی 2023."
ئەم خەڵاتە بە ناوی خانمی هیلدا دۆمینە، دایکی پەخشانە شیعری
ئەڵمانی و یەکێک لە هەرە گەورەترین شاعیرەکانی ئەڵمانیا لەسەدەی بیستدا، خاتوو هیلدا
دۆمین یەکەمین براوەی خەڵاتەکەش بوو لە ساڵی 1992 دا.
ئەم خەڵاتە سێ ساڵ جارێک دەدرێت و دوای خەڵاتی نیلی زاکس
ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرنگە کە نوسەر وەریدەگرت.